ئیمان سیلاوی، ئەو ژنەی ئەمریکا خەڵاتی کرد

ئیمان سیلاوی، چالاکوانی عێراقی و بەڕێوبەری ڕێکخراوی "مەسیر" لە پای کارەکانی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خەڵاتی پێبەخشرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیمان سیلاوی، چالاكوانی عێراقی و بەڕێوەبەری ڕێكخراوی”مەسیر”ە بۆ مافی مرۆڤە و لە بواری بەرەنگاربوونەوە و بازرگانیكردن بە مرۆڤ كار دەكات، لەگەڵ زیادبوونی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پەنا بردنە بەر ڕێگای نوێ بۆ ڕاکێشانی قوربانیان، ئیمان هەوڵەکانی خۆی و ڕێکخراوەکەی چڕ کردووەتەوە، تا بتوانێت ڕزگاری و ماڤ بۆ مرۆڤ دابین بکات.

 

لەگەڵ هاتنی چەتەکانی داعش بۆ عێراق دوای ساڵی ٢٠١٤، سەرهەڵدانی بازاڕی كۆیلە و فرۆشتنی ژنان و نە لەباری دۆخی مافی مرۆڤ، ئیمان بە تێکۆشانی دژ بە توندوتیژی دژی منداڵان و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە بەڕێوەدەبات.

 

بەهۆی هەوڵەکانی ئیمان سیلاوی لەبارەی مافی مرۆڤەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە مەراسیمێكدا خەڵاتی ساڵانەی وەک چالاکێکى مافەکانى مرۆڤی پێ بەخشی.