لافاو لە ناوچەی بوومەلەرزە: گیان لەدەستدان و بریندار هەیە

دوابەدوای بوومەلەرزەکان کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە هەرێمەکە چەندین چادر ژێرئاو کەوتووە و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتووە ٥ کەس بەهۆی لافاوەوە لە سەمسور و ڕەحا گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، لە شارەکانی سوریا و کوردستان و تورکیا زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە، هەرچەندە لە 11 شاری تورکیا هاودەنگیی داواکارییەکان بەردەوامە، بەڵام کێشەو گرفتەکان بەردەوامن، بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە کە کاریگەری لەسەر هەرێمەکە هەیە، ژیانی زیانلیکەوتووانی بوومەلەرزە لە چادرەکاندا قورستر بووەو لە زۆربەی شارەکان چادری زیانلێکەتووان ژێرئاو کەوت.

 

سەمسور

لەسەمسور بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لافاو ڕوویداو ڕاگەیەندراوە، کە لە ئەنجامی لافاو کابینەیەک بەرکەوتووەو لە باخچەی ناوچەی توت کەسێک گیانی لەدەستداوەو چوار کەسی دیکەش بێسەروشوێنن، هەروەها ئەو چادرانەی لە ناوچەکە کراونەتەوە، بەهۆی لافاوەکەوە کاریگەریان لەسەر بووەو لەژێر ئاودا ماونەتەوە.

 

مەڵاتیا

لە ناوچەی وێرانشار لە مەلاتیا چادری زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە ژێر ئاوی باراندا مایەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ئێستا دەیان هەزار کەس لە چادردان و شەقامەکان لەژێر ئاوداو، پێشبینی دەکرێت ئەم بارانە تا سبەینێ بەردەوام بێت.

 

ڕەحا

لە ڕەحا بەهۆی بارانبارینەوە چەندین فرۆشگە و خانوو لافاو چووەتە ناویان، خەڵکی ڕەحا لە بەڕیوەبەرایەتییەکان تووڕەن بەهۆی ئەوەی هیچ کارێکیان نەکردووە، لە چوارڕییانی عابید کە تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی ئاکەپە دوو مانگ پێش ئێستا لە ناوچەی خەلیلیە خزمەتگوزاریی کردەوە، خەڵک لە ئاودا گیریان خواردبوو، ڕاشگەیەندراوە، کە ٦ کەس لە تونێلەکەدا گیریان خواردووە کە پڕە لە ئاو و یەک کەس بە مەلەکردن خۆی ڕزگارکردووە.

 

لە لایەکی ترەوە ڕاپۆرتی ئەوەدراوە کە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە هەروەها تونێلەکە پڕە لە ئاو، ئەستەمە هاتوچۆی تێدا بکرێت، ئەم چوارڕییانە ڕێگای گشتی ڕەحاو دیلۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 

بەشی چاودێری چڕ چۆڵکرا

نەخۆشخانەی توێژینەوەو پەروەردەیی ئەیووبیە کە لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروستکراوە لە نهۆمی یەک کە بەشی چاودێری چڕە کەوتە ژێرئاو، نەخۆشەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی دیکە کران.