بۆردومانی کۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک
بۆردومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر کۆبانێ بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، ٢٥ی ئاب، دوای بۆردومانی کۆبانێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە،، منداڵێک کوژرا و سێ کەسیش برینداربوون کە منداڵێکی دیکەشیان تێدایە.
دوابەدوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و بۆردومانی گەڕەکی کانی کوردان لە ناوەندی شاری کۆبانێ، گوندەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ لەوانە، خەرەبستان، قورئان، هیهو، عەلیشار، مەرسمیل، لەسەر سنووری سوریا و تورکیا، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی عوبەید محەمەد حاجی گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە منداڵێکی تەمەن ٢ ساڵ بە ناوی خەلیل جیهادشیخۆی تێدایە.
ئامانج لە هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان، داگیرکردنی ئەو ناوچانە و گێڕانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییە، سەرەڕای ئەمەش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو تاوانانە بێدەنگە.