هەراسانکردنی ئەلکترۆنی مەترسییە لەسەر ژیانی عێراقییەکان
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند حاڵەتەکانی هەراسانکردنی ئەلکترۆنی زیانی کردووە و بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی کۆمەڵگەی عێراقی.

ناوەندی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، خالید محەنا، دوێنێ، ٢٦ی ئایار ڕایگەیاند کە حاڵەتەکانی هەراسانکردنی ئەلکترۆنی زیادی کردووە و چەندین بەڵگە لەوبارەیەوە لەبەردەستدان.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە دۆخەکە مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لەسەر کۆمەڵگەی عێراقی و وایکردووە کە وەزارەتی ناوخۆ هەڵوێستی جدی بنوێنێت و ڕێگەچارە بۆ چارەسەرکردن بگرێتەبەر لە ڕێگەی دەزگای زانیاری عێراق و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان و پۆلیسی کۆمەڵگەیی و لایەنی پەیوەندیدارەوە.