ئەزموونی ژنانی کورد و پاراستنی ژینگە لە کۆنفرانسی جیهانیی ژنان
سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە تونس بەردەوامە و باس لە ئەزموونی ژنانی کورد و گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر واقیعی ژنان دەکات.
نەزیهە بوسەعیدی – زهور ئەلمەشرەقی
تونس- سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی جیهان بە دروشمی "پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ ژنان" بەردەوامە و لە بەشێکیدا باس لە ئەزمونی ژنانی کورد و تێکۆشانی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتییەکانیان کرا، لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ لەبارەی یەکخستنی هەوڵەکانی ژنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ژینگەیی کرا.
ئەزموونی ژنانی کورد... "شۆڕش بەردەوامە"
سێکوچکەی ڕزگاری ژنان: ئازادی و ڕێکخستن و سەربەخۆیی ناونیشانی وۆرک شۆپێکی چالاکوانی ژنانی کورد، بوشرا عەلی بوو کە باسی لە ئەزموونی ژنانی کوردی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و ڕزگاربوون لە سنووردارکردنە کۆمەڵایەتییەکان کرد.
بوشرا عەلی، سەرۆکی ڕێکخراوی ژن، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نوژنها باسی لە پرسی ژنانی كورد، مێژووەكەی، و گرنگی رێكخراوبوونی ژنانی كورد کرد و وتی: ژنانی کورد لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە تا کۆتایی سەدەی بیستەم ناسراو بوون بە ئازایەتی و بوێری تاکەکەسیان، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ژنانی هاوچەرخ کە بیرمەند و سەرکردە عەبدوڵا ئۆجەلان لەسەر تێزەکانی وەک فەیلەسوفێک پێشکەشی کرد ئەو تێگەشتنە لە ژن ئاڕاستەکەی گۆڕا و کاریگەرییەکانیان لەسەر کۆمەڵگە و بوارە جیاوازەکانی ژیان دەرکەوت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە سایەی بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بوونی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا گۆڕا بۆ داینامیکی و لەناو پرسەکاندا ڕۆڵیان گێڕا و گەیشتن بە یەکسانی، بەتایبەت ئەم دۆخە لە شەڕی دژی داعشدا زیاتر دەرکەوت، هەرچەندە ژنان ڕووبەڕووی هێرشی میدیای بەرفراوان دەبنەوە بۆ شکاندن و لاوازکردنیان، بەڵام ژنان بەرخۆدانی دەکەن و شۆڕش بهردهوام دهبێت بهرامبهر بیری پیاوسالاری کاردانهوه و دامەزراوەکانی".
بوشرا عەلی هیوای خواست سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان جەخت لەسەر هەنگاوی هاوبەش و یەکڕیزی ژنان بکەنەوە، تیشک بخەنەسەر پرسی کورد و مافی ئەوە بدەن کە بیرمەند عەبدوڵا ئۆجالان شایەنیەتی.
ئەی ژنانی جیهان یەک بگرن
فەتحیە حیزەم، چالاكوانی تونسی سەبارەت بە وۆرک شۆپی سێکوچکەی ڕزگاری ژنان رایگەیاند، "گرنگ بوو بۆ ئێمە ئەو وێنەیەی ژنانی كورد بشكێنین کە ئەوان تەنیا چەكیان هەڵگرت و بەرەنگاری داعش بوونەتەوە، لە ڕاستیدا ئەوان توانیان سیستمێکی کۆمەڵایەتی جیاواز لەوەی ئەمڕۆ تێیدا دەژین، بنیادبنێن، چونکە بەشداری ژنانیان لە هەموو پێکهاتە و بوارەکاندا خولقاند، بەرەنگاری ڕێگرییەکان بوونەوە و چارەسەرییان پێشکەشکرد، ئەزموونی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێزێکی زۆرمان پێدەبەخشێت بۆ بەرەنگاربوونەوە، چونکە ئێمە لە سەرمایەداری دڕندە دابڕاو نین"، جەختیشی لەوە کردەوە کە کۆنفرانسەکە دەرفەتێکە بۆ هاوپەیمانی و یەکگرتن لەژێر دروشمی "ژنانی جیهان یەک بگرن ئێمە بەهێزین".
"ژنان زۆرترین زیانیان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە بەرکەوتووە"
لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا وۆرک شۆپێک دەربارەی "مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان" پێشکەشکرا،م ، کۆمەڵێک لە ژنانی نەتەوە جیاوازەکان ئامادەبوون، جەختیان لەوە کردەوە پێویستە چالاکوانانی بزووتنەوە ژینگەپارێزەکان بەشدارییەکی بەرچاو لە تێکۆشان دژی کارەساتی سروشتی بکەن کە کاریگەری لەسەر ژنان هەیە لە پلەی یەکەمدا، سەرنجیان ڕاکێشا بۆ گرنگی هاوکاری نێوان سەندیکای ژینگە و سەندیکا نەریتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و ئیکۆلۆژییە جیاوازەکان کە لە پلەی یەکەمدا مەترسییەکانیان دەخەنە سەر ژنان.
بەشداربووان باسیان لە گرنگی پشتیوانی و بەرەوپێشبردنی ڕەفتار و هۆشیاری کرد بە گیانی پاراستنی بەردەوامی ژینگە دوور لە بیرکردنەوەی سەرمایەداری کە ژینگە وێران دەکات.
جەختیشیان كردەوە لەسەر گرنگی دامەزراندنی كۆمەڵگەیەكی ئەخلاقی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەبێ ئیستغلالكردنی مرۆڤ بەتایبەت بۆ ژنان، كە رەنگە ببێتە هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكان و گۆڕینی رەفتاری تاك.
ژنانی بەشداربوو وتیان: ئێمە ڕێگە نادەین جارێکی دیکە فریومان بدەن، سەرمایەداری دەیەوێت وەک ئەوەی کاڵا بین بۆ مەبەستی قازانجمان بقۆزێتەوە، ئیستغلالکردنی نەرمی سەوزیش لە دژی ئێمە پراکتیزە دەکات. بێدەنگ بووین، بەڵام ئەمڕۆ شکاندنی بەربەستەکە ڕادەگەیەنین.
ئەوان پێیان وایە پاراستنی ژینگە ئەرکێکی هاوبەشی نێوان ڕەگەزەکانە بە تایبەت ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی هەر وێرانکاری و کارەساتێکی ژینگە دەبنەوە، هەروەها ئاماژەیان بە گرنگیی بزووتنەوەی ژنانی جیهانی کرد بۆ بەهێزکردنی هۆشیاری ژنان لە مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی ئاو.