لە سودان ژنان بۆ ئاسایشی خۆراک و دژی برسێتی کاردەکەن
ژنانی سودان کە لە شەڕدا بۆ گیانی خۆیان تێدەکۆشن، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی ئاسایشی خۆراک و دژە برسێتی پەروەردە وەردەگرن.
مەیسا قازی
سودان- لە سودان، بەهۆی شەڕی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بووەتە هۆکاری گەورەترین قەیرانی مرۆیی لە جیهاندا، ملیۆنان کەس لە شوێنی خۆیان ئاوارە بوون، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، نزیکەی ساڵ و نیوێکە شەڕەکە لەم وڵاتەدا بەردەوامە، هاوکات لەگەڵ شەڕدا گەورەترین کێشەی وڵات برسێتییە، برسێتی واتە خەڵکی وڵات کەمتر خۆراک دەخۆن و لەگەڵ کێشەی خۆراکدا دەژین و ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە و ئەوەش جددیترین کەمی خۆراکە.
بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکەن کە شەڕ لە سودان بەردەوامە؛ وڵاتەکە بەرەو "خراپترین کابوسی مرۆیی لە مێژووی ئەم دواییەدا" دەڕوات و ئەم دۆخە بەو مانایەیە کە گەورەترین قەیرانی جیهان سەرهەڵدەدات، بەپێی ئامارەکانی بەرنامەی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ١٨ ملیۆن کەس لە وڵاتەکەدا بەهۆی شەڕی ناوخۆوە ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراک بوونەتەوە، بەرپرسان دەڵێن، بەتایبەتی منداڵان لەم پرۆسەیەدا بێ پارێزن و بەرکەوتەی هەموو نەخۆشییەک دەبن.
ئاسایشی خۆراک بۆتە پرسێکی زۆر گرنگ لە وڵاتدا، ژنان پڕۆژەی نوێیان لەم بوارەدا پەرەپێداوە بۆ پاراستنی خۆیان، دەزگای بەقادری دەستی بە بەرنامەیەکی نوێی کردووە بۆ جێبەجێکردنی ئاسایشی خۆراک لە چالاکییەکانی گەشەپێدان لە دژی برسێتی، مونتەها عەبدوڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەکە ڕایگەیاند، بە تایبەتی ئامانجیان بەهێزکردنی ژنانە لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، ئامانجی دامەزراوەکە دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی هەیە، ٥٠ ژن لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا پەروەردە کراون، ئەو ژنانە لەسەر چۆنیەتی هەڵگرتنی خۆراکی خۆیان پەروەردەیان وەرگرتووە.
"ژن بەربەستەکان تێدەپەڕێنن"
مونتەها عەبدوڵا ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەو پرۆژەیەدا دەیانەوێت خواردنی باشتر بدەنە منداڵەکان و هەلی کاری هەمیشەیی بۆ ژنان بڕەخسێنن و وتی: ژنان لەڕێگەی پێکەوە کارکردنەوە براندەکانیان دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، هیوادارین براندی باشمان هەبێت لە بازاڕە جیاوازەکانی ناوەوە و دەرەوەی سودان، هاوکاریمان دەبێت کە لە بواری خۆراکدا کاردەکەن، لە هەموو بەشەکانی وڵاتدا ژنانی بەتوانا و وەبەرهێندراو دەبن، ئەم کارە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ژنان و تێگەیشتن لە گرنگی ڕۆڵەکانیان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان.
بانگەوزی لە ژنان کرد
مونتەها عەبدوڵا داوای کرد هەموو ژنان لەو بوارانەی کە لەم کارەدا نین بەشداری بەرنامەکە بکەن، بوارە پەروەردەییەکان کاریگەر دەبن لە کۆمەڵگادا و وتی: هیوادارین هەموو ژنێکی سودانی سوودبەخش و بەرهەمدار بێت، بەهێز بن و ئەگەر ژنانی بەهێزمان هەبێت، وڵاتەکەمان پارێزراو و سەقامگیر دەبێت، بە پێشهاتە بەردەوام و جۆراوجۆرەکان، دوور لە شەڕ.
پڕۆژەکەی پەرەپێدا
فاتمە عەوز ئەلکەریم هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە منداڵییەوە زۆر حەزی لە دروستکردنی خواردن و شیرینی بووە وتی: بەهۆی بەردەوامی شەڕی سودان نەمتوانی درێژە بە خوێندنی زانکۆیی بدەم، شەکر بەرهەم دەهێنم و پشتیوانی و هاوپشتی ژنان گرنگە، ئەگەر ژنان پشتگیری یەکتر بکەن، ئەوا بەهێز دەبن.