گروپێکی فاشیست هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی ژن

لە زانکۆی کۆچ لە ساریەری ئیستەنبوڵ، گروپێکی فاشیست هێرشیان کردە سەر ئەو خوێندکارە ژنانی کە کۆمەڵکوژی ژنانیان شەرمەزار دەکرد.

ئیستەنبوڵ

 

لە زانکۆی کۆچ لە ساریەری ئیستەنبوڵ، گروپێکی فاشیست هێرشیان کردە سەر ئەو خوێندکارە ژنانەی کە کۆمەڵکوژی ژنانیان شەرمەزار دەکرد.

 

دوای ئەوەی خوێندکارانی ژن دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" یان بەرزکردەوە، ئەو گروپە فاشیستانە هێرشیان کردە سەر ئەو ژنە گەنجانە و هەوڵیاندا بێدەنگیان بکەن، ژنانی خوێندکار وەڵامی هێرشی ئەو گروپەیان دایەوە و دروشمی "فاشیستەکان بۆ جەهەنەم"یان بەرزکردەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان تا درەنگانی شەوی رابردوو ئەو تاقمە فاشیستانە لەبەردەم زانکۆ ڕاوەستابوون.