"فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ژنانی عەرەبدا دروستکرد"

کەنانە عەبدۆ و ئالا ساڵح دوو ژنی دانیشتووی ڕەققەن و دەڵێن: فەلسەفەی ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ژنانی عەرەبدا دروست کردووە و ڕاستی مێژوویان ناسی.

یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققە- ژنانی عەرەب کە لەلایەن سیستمی پیاوسالارییەوە چەوسێنراون و بەناوی داب و نەریت مافەکانیان لێ سەندراوەتەوە و ڕووبەڕووی نادادپەروەرییەکی زۆر دەبنەوە. لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا کە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشەنگایەتییان کرد، لە زۆر بوارەکانی ژیاندا بەشداری دەکەن و کاری گەورەیان بۆ سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد کردووە.

 

"بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری ژنان لە هەموو بوارەکاندا هاتەدی"

کەنانە عەبدۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: ئەمڕۆ بە پەسەندکردنی فەلسەفەی ژیانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بوونی ژن لە هەموو بوارێکدا زیندوو بووەوە، بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بووەتە ڕێنوێنییەک بۆ ژنان. خوێندنەوەی ژنان بۆ فەلسەفە و پەرتوکەکانی ڕێبەر ئۆجالان، یارمەتیدەر بوو بۆ نەهێشتنی بیرکردنەوە نەرێنییەکانی داعش. ڕێبەر ئۆجالان لە بەرگرییەکانیدا ژنۆلۆژی پێشکەش بە ژنان کرد. بۆ ئەوەی ژنان بتوانن ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن و خۆیان بەڕێوە ببەن.

 

"ڕاستی مێژوویی ژنانی عەرەب نیشاندرا"

کەنانە عەبدۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ژنۆلۆژی هەموو ژنانی ئاڕاستەی بینینی جیاوازییەکان کرد و وایکرد، رووبەڕووی توندوتیژی ببنەوە، وتیشی: ژنۆلۆژی هەموو ئەو کێشانە دەخاتە ڕوو کە ژنان بەهۆی عەقڵیەتی پیاوانەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە، لە کۆمەڵگەی سروشتییەوە ژن بە هێز و بوێری لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ناسراوە، ژنان لە شەڕەکانی مێژوودا لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە ئیرادەی بەهێزی خۆیان سەلماندووە. بۆیە پێویستە ژنان حەقیقەتی مێژوویی خۆیان بزانن و بینووسنەوە. پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئۆجالان نەگەیشتە ئامانجەکەی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی جیهان گرنگییان بە بیرۆکەکەی دا. فەلسەفەی ژیانی ڕێبەر ئۆجالان کاریگەری لەسەر ژنانی عەرەبیش هەبووە. ژنانی عەرەب کە ئاشنای هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بوون، دانیان بە حەقیقەتی مێژوویی دا نا و بەشدارییان لە خەبات بۆ مافەکەیان کرد کە لێیان زەوتکراوە.

 

"ئێمە شۆڕشێکی گەردونیمان لە جیهاندا بەرپا کرد"

ئالا ساڵح، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا ڕایگەیاند، بە هۆی تێزەکانی ڕێبەر ئۆجالان، ژنان توانیویانە شۆڕشێک لە دونیای خۆیاندا دروست بکەن و بەشداری لە بوارەکانی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتیدا بکەن. ساڵانێکە ژنان بە عەقڵیەتی پیاوان و دەسەڵاتی پاوانخوازەوە چەوسێنراونەتەوە، لە داب و نەریتدا گیریان خواردووە. لەگەڵ دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری، سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک دامەزرا، ژنان ڕۆڵێکی نوێیان لەگەڵ ئەم سیستەمەدا وەرگرت و بە فێربوونی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان توانیان لە ڕاستییە مێژووییەکان تێبگەن. بیرکردنەوە و تێزەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە واقیعی ژنان، گۆڕانکاری گرنگی بەدوای خۆیدا هێنا. ژنان بە وەرگرتنی تێز و بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، گۆڕانکارییەکی ڕیشەییان لە هەبوونی مێژووییدا دروستکرد.