لە گوندێکی سیتەک دەیان داری سروشتی بڕدرانەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵایکردوە، لە گوندى گەڕەدێ لە سنوورى شارەدێی سیتەک دەیان داری سروشتى بڕانەوەو فەرمانی دەستگیر کردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەبارەى بڕینەوەى دەیان دارى سروشتى لە سنوورى شارباژێر ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە گوندى گەڕەدێ لە سنوورى شارەدێی سیتەک دەیان داری سروشتى بڕانەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە تیمێکى بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەرچوون بۆ سنووری ناوبراو.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دواتر بە فەرمانی دادوەر سەرجەم دارەکان گوازرانەوە و فەرمانی دەستگیر کردن بۆ تۆمەتبار دەرچوو.