چەند چالاکوانێک بە ٢٠ ساڵ زیندانی سزا دراون
چەند چالاکوانێکی ژن کە لە بواری میدیا و ژینگەدا کاریان دەکرد بە تۆمەتی جیاواز سزای ٢٠ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/08/20240813-962-750x430-jpg570bb1-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
پێنج ژنی خەڵکی گیلان کە لە بوارەکانی میدیایی و ژینگەپارێزیدا چالاک بوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژێمی ئێرانەوە بە کۆی گشتیی سزای زیاتر لە ٢٠ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی هەواڵە ناوخۆییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، پێنج ژنە چالاکوانی خەڵکی گیلان لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی شاری ڕەشت، بە ئاڕاستەکردنی دوو تۆمەتی جیاواز، سەرجەمیان زیاتر لە ٢٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە و بڕیارەکەی دادگاشیان بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە.
ئاناهیتا دووستدار، نینا گوڵستانی، ڕۆزیتا حاجی، ئاناهیتا حیجازی و نگین عیدالەتخا، هەر یەک بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ" سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی "چالاکی دژ بە حکومەت" سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.