١١ کەس لە کاتی کۆکردنەوەی دومەڵان لە هێرشێکی داعش لە بیابانی سووریا کوژران

١١ کەس، کە دومەڵانیان کۆدەکردەوە لە بیابانی حەما لە پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەهۆی هێرشێکی چەتەکانی داعش گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ  ڕایگەیاند، ١١ کەس لە ڕەققە کە بۆ کۆکردنەوەی دومەڵان چووبوونە بیابانی سووریا بەهۆی تەقینەوەی مینێک بە چەند ئۆتۆمبێلێکداو هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکان گیانیان لەدەستدا.

 

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەکردووە بەدەر لە گیان لەدەستدانی ئەو ١١ کەسە، سێ کەسیش ڕفێندران کە هێشتا چارەنووسیان نەزاندراوە.

 

بەهۆی بارودۆخی سەختی ئابوورییەوە سەدان هاوڵاتی مەدەنی لە بیابانی سووریا بەدوای دومەڵاندا دەگەڕێن، ئەەمش وادەکات ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە بەهۆی هێرشەکانی داعش و تەقینەوەی ئەو مینانەی کە پاشماوەی جەنگن.