شادی مەهدوور کولتووری گورجی لە ئێراندا دەناسێنێت

شادی مەهدوور، کە وانە بە زمانی گورجیی دەڵێتەوە، لە ڕێگەی گروپەکەیەوە کولتووری گورجی لە ئێراندا دەناسێنێت و پەرتوک لەو بوارەدا دەنووسێت، وتیشی: ئامانجمان دروستکردنی هەستی جوان و ئارامی و دۆستایەتییە لە نێوان خەڵکدا.

شەبنەم تەوەکولی

 

تاران- لە سەردەمی دەسەڵاتی سەفەوییەوە تا سەردەمی ئیدارەی ئەفشار و قاجار، ژمارەیەکی بەرفراوانی لە گورجییەکان ئاوارەی ئێران بوون و لە شارەکانی فەریدونشار و بۆیەن  و میان دەشتی سەر بە پارێزگای ئەسفەهان دەژین. شادی مەهدوور، مامۆستایەکی گورجی-ئێرانییە و تەمەنی ٢٠ ساڵە، خەڵکی شاری ئەسفەهان و خاوەنی ٨ ساڵ ئەزموونی ڕێکخستنی بەرهەمە کلاسیکییەکان و ژەنینی کەمانچەیە.

 

شادی مەهدوور پەرتوکێکی سێ بەرگی لەسەر زمان و کولتوور و ئابووری و هونەری گورجی نووسیوە و لە هەمان کاتدا لە زانکۆی نێودەوڵەتی باکووری ڕۆژئاوا وانەی زمانی گورجی دەڵێتەوە، شادی مەهدوور وتی: بڕیارماندا زۆرێک لە لێکچوونە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان ئێران و گورجی لەبەرچاو بگرین، هەوڵێکی کولتووریمان داوە و دوای ماوەیەک بۆمان دەرکەوت کە خەڵکێکی زۆر دەبێت فێری زمانی گورجیی ببن، چونکە شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕێزمانی گورجی دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ ئێمە.

 

گروپێکی مۆسیقای پێکهێنا

شادی مەهدوور ناسی لەوەکرد، کە نووسینی پەرتوکەکە بۆ ماوەی سێ ساڵی خایاند و وتی: لە پەرتوکەکەدا زانیاری لەبارەی ئابووری و گەشتیاری و زمانی گورجی خراوەتە ڕوو، پاشان لە ڕێگەی مۆسیقاکەمانەوە ئەم کولتوور و هونەرە گورجییەمان خستەڕوو، لەگەڵ خوشکە مۆسیقاژەنەکەم مەهشید، گروپێکمان بە ناوی ڤیڤێکە پێکهێنا، خوشکەکەم گۆرانییەکانی پەیوەست بە مۆسیقای کلاسیکی ڕۆژئاوا و مۆسیقای پۆپی ئێرانی ئامادە کرد و هاوسەرنگی کردن، پەیوەندی نێوان ئەم دوو شێوازەش بەڕوونی هەستی پێدەکرێت.

 

ئامانج بڵاوکردنەوەی ئاشتییە

شادی مەهدوور لە کۆتاییدا ئامانجی وەها خستەڕوو، "ئامانجمان دروستکردنی هەستێکی ئارامی و دۆستایەتییە لە نێوان خەڵکدا لە ڕێگەی مۆسیقا و کولتوور و ئەدەبەوە, هیوادارم وەک گەلی گورجی-ئێران ببمە باڵیۆزێکی باش بۆ ئەم دوو وڵاتە و بتوانین ئاشتی و دۆستایەتی بەرەوپێش ببەین".