ڤاکسینی مەلاریا، پێشکەوتنێکی گەورە لە دژی کوشتنی منداڵان پێشنیار کرا

ڤاکسینێکی هەرزانی مەلاریا کە دەتواندرێت لە ئاستێکی گەورەدا بەرهەم بهێنرێت لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پێشنیارکراوە بۆ بەکارهێنان.

ناوەندی هەواڵ

 

مەلاریا زۆربەی منداڵان و ساواکان دەکوژێت و یەکێکە لە گەورەترین نەخۆشییەکانی مرۆڤایەتی، وەک بەرەنگاربوونەوە لە ئێستادا ڕێککەوتن هەیە بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دەرزی ساڵانە.

 

نەخۆشییەکە بەهۆی مشەخۆرێکی ئاڵۆزەوە دروست دەبێت، کە بە گازگرتنی مێشوولەی خوێنمژ بڵاودەبێتەوە، ڤایرۆسەکە زۆر ئاڵۆزترە لە ڤایرۆسێک، چونکە لە سیستمی بەرگری دەشارێتەوە بە گۆڕینی شێوەی بەردەوام لەناو لەشی مرۆڤدا، ئەمەش وا دەکات کە دروستکردنی بەرگری بە شێوەیەکی سروشتی لە ڕێگەی گرتنی مەلاریا قورس بێت و دروستکردنی ڤاکسین لە دژی قورس بێت.

 

لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٢٤٧ ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە مەلاریا هەبووە و ٦١٩ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان منداڵی خوار تەمەن ٥ ساڵن، زیاتر لە ٩٥٪ مەلاریا لە ئەفریقا دەدۆزرێتەوە.

 

نزیکەی دوو ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێدەپەڕێت کە یەکەم ڤاکسین کە بە RTS ناسراوە و لەلایەن GSK ەوە پەرەپێدراوە، لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پشتگیری کرا، لە ئێستادا ڤاکسینێکی نرخ هەرزانی پێشکەوتووی مەلاریا لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە پەرەی پێدراوە، تەنها دووەم ڤاکسینی مەلاریایە کە پەرەیپێبدرێت.

 

دوو ڤاکسینی هاوشێوە

پزیشک تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسوس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی: ئەمە ساتێکی خۆشییەکی گەورەیە، پێشتر خەونم بەو ڕۆژەوە دەبینی کە ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەرمان دەبێت دژی مەلاریا، ئێستا دوو ڤاکسینمان هەیە.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەرکرد، کاریگەری ئەو دوو ڤاکسینە "زۆر لەیەک دەچن" و هیچ بەڵگەیەک نییە کە یەکێکیان لە ڤاکسینەکەی دیکە باشتر بێت، بەڵام جیاوازی سەرەکی ئەوەیە کە توانای بەرهەمهێنانی ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆرد هەیە، کە پێی دەوترێت R21.

 

گەورەترین بەرهەمهێنەری ڤاکسین لە جیهاندا، پەیمانگای سێرۆم لە هیندستان، لە ئێستادا ئامادەیە ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن ژەم ڤاکسین بەرهەم بهێنێت و پلانی هەیە ساڵانە ٢٠٠ ملیۆن دەرزی ڤاکسین زیاد بکات.

 

توانای ڕزگارکردنی ژیان

پزیشک ماتشیدیسۆ مۆیتی بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەفریقا وتی: ئەم ڤاکسینە دووەمە توانایەکی ڕاستەقینەی هەیە بۆ داخستنی بۆشاییەکی گەورەی خواست و دابینکردن، ەم دوو ڤاکسینە دەتوانن یارمەتی بەهێزکردنی ڕێگریکردن لە مەلاریا و کۆنتڕۆڵکردنی هەوڵەکان بدەن و ژیانی سەدان هەزار گەنج ڕزگار بکەن.