لە کەرکوک سزای ئەو کەسە درا کە هەڕەشەی لە ژنێک کردبوو
دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك به تاوانی هەڕەشەکردن لە ژنێک و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سزای شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ تۆمه‌تبارێك ده‌ركرد.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/09/20230905-8bc660f3-5298-4ec0-960c-79c1283f5f70-jpgfa9a4f-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٥ی ئەیلوول، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تۆمه‌تبارێك له‌به‌رئه‌وه‌ی، ژنێک ئاماده نه‌بووه داواكاریه‌كانی جێبه‌جێبكات، هه‌ڵساوه به تۆماركردنی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ژنەکەو پاشانیش له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوی كردووەته‌وه.
دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای سه‌لماندنی به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كان له دژی تۆمه‌تبار، دادگا به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی مادده‌ی ۱/٤۳۰ی یاسای سزادانی هه‌مواركراوی ژماره ۱۱۱ی ساڵی ۱۹٦۹ بڕیاری تاوانباركردنی بۆ ده‌ركرد و به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزا درا.