سەربازانی ئیسرائیل منداڵێکی فەلەستینییان کوشت

سەربازانی ڕژێمی ئیسرائیل لە شاری کەلکیلیای داگیرکراوی کەرتی ڕۆژئاوا تەقەیان لە منداڵێکی فەلەستینی کرد و کوشتیان.

ناوەندی هەواڵ

 

سەربازانی ئیسرائیل زۆرجار بە بیانووی جۆراوجۆر هێرش دەکەنە سەر ماڵ و شوێنی کاری فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، شەوی ڕابردووش سەربازانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ناوچەی نەکار لە ڕۆژئاوای شاری کاکیلییە لە کەرتی ڕۆژئاوا.

 

سەربازە ئیسرائیلییەکان بە بەکارهێنانی دەمانچەی درێژ و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر ئەو گەنجە فەلەستینییانەی کە دەیانویست بە فڕێدانی بەرد و کۆکتێلی مۆلۆتۆڤ هێرشەکە ڕابگرن، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە منداڵێک بە گولـلەی سەربازانی داگیرکەر بە سەختی لە سەریدا بریندار بووە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو منداڵەی کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامە و تەمەنی نەدراوە.