سێ ڕۆژنامەنووس لە ئەنقەرە دەستبەسەرکران
ڕۆژنامەنووسان سیبەل یوکلەر، فورات جان ئارسلان و دەلال ئاکیوز لە ئەنجامی هێرشی پۆلیس بۆ سەر ماڵان دەستبەسەر کران.
ئەنقەرە
پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دەلال ئاکیوز، فورات جان ئارسلان پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) و ڕۆژنامەنووس سیبەل یوکلەر.
ڕۆژنامەنووسان لەو هێرشانەدا کە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوە لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتیی ئامەدەوە دەستیپێکردبوو، دەستبەسەرکران.
ئەو ڕۆژنامەنووسانە کە هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان نەزانراوە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە کراون.