دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی شۆڕشگێڕانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕێگای گەڕانەوەیان بۆ سنە
ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری سنە، دێهگۆلان و دیواندەرە، کە بۆ دیدار و نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ئازادی، چووبونە سەقز و بۆکان، لە کاتی گەڕانەوەیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەرەو شوێنێکی نادیار دەڕفێندرێ

ناوەندی هەواڵ
٩ی حوزەیران ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەی گیان لەدەستداوانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شارەکانی سنە، دێهگۆلان و دیواندەرەوە بۆ دیدار لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و نوێکردنەوەی پەیمان و ئیدانەکردنی گۆڕانکارییەکانی گۆڕی ئایچی لەلایەن بریکار و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە، چوونە شاری سەقز و بۆکان، لە کاتی گەڕانەوەیاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفێندران.
ناسنامەی بەشێک لە دەستبەسەرکراوان بەمشێوەیەیە؛ دایە شەریفە میرزایی، دایکی ڕامین حسێن پەناهی زیندانی سیاسی لەسێدارەدراو، کۆهسار منبەری، هانا و باران منبەری خوشک و براکانی پەیمان منبەری، هاشم سەعیدی باوکی سارینا سەعیدی، مایدە ناسری، عەبدولڕەحمان ناسری و لیمۆی هاوسەری لە بنەماڵەی مەتین ناسری، حەسەن ئەمینی برای محەمەد ئەمینی لەگەڵ دایکی و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی، سدیق بەهمەنیی باوکی شاهۆ بەهمەنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، حەیات دایکی موئمین زەندکەریمی لەگەڵ خێزانەکەی، کیا و یونا مورادی و ئەحمەد ڕەحیمیی باوکی و دەیان کەسی دیکە لەناو دەستبەسەرکراواندا هەن و تا ئێستا چارەنووسیان نازانرێت.