لە هەڵەبجە خەڵات بەسەر منداڵانی چالاکدا دابەش کرا
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پاراستنی مافەکانی منداڵان، لە پارێزگای هەڵەبجە چالاکی بۆ منداڵان بەڕێوەچوو، هەروەها خەڵات بەسەر منداڵاندا دابەش کرا.

هەڵەبجە
دوێنێ ١ی حوزەیران کە تایبەتە بە پاراستنی مافەکانی منداڵان، لە هەموو جیهاندا لەو ڕۆژەدا چالاکی جۆراوجۆر بۆ منداڵان بەڕێوەدەچێت و باس لە مافەکانیان دەکرێت، بەو بۆنەیەوە بەشی پاراستنی منداڵ له به‌ڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەڵەبجە، فێستیڤاڵێکی بۆ منداڵان ڕێکخست.
لە فێستیڤاڵەکەدا چالاکی گۆرانی و شانۆ و نمایشی وەرزشی پێشکەشکرا، کە گروپەکانی بابا سه‌نعان و په‌پوله‌كانی منداڵان تیایدا بەشداربوون.
خەڵات پێشکەش بە منداڵان کرا
لانه سدیق، مامۆستا لە بەشی پاراستنی منداڵ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمەڵایه‌تی و گەشەپێدانی هەڵەبجە وتی: ئێمه هه‌ستاوین به ئەنجامدانی فێستیڤاڵی منداڵان له پێشانگا و گۆرانی و وه‌رزش و شانۆ، لێره ڕۆژانه ئه‌م جۆره چالاکییانە به‌رده‌وام ده‌ڵێینه‌وه و ناو به‌ناو ئه‌وەی ده‌خوێندرێت پێشكه‌شی منداڵانی ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆش به‌هۆی ڕۆژی جیهانی منداڵانه‌وه خەڵات به‌سه‌ر منداڵان دابه‌ش كرا.