لە باشوورەوە؛ پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز و نوێنەرەکانیان پشتیوانییە لە ئازادیی و ماف و سەربەستی بیروڕا

بەشێک لە نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیی و ڕۆژنامەنووسانی باشوور لە پەیامێکدا پشتیوانیان لە پارتی چەپی سەوز کرد و ڕایانگەیاند، پشتیوانی لە نوێنەرانی گەل ھەنگاوێکە بەرووی دروستکردنی وڵات و سەرزەمینێکی ئینسانیتر و مافپەروەرتر.

ناوەندی هەواڵ

 

لە باشووری کوردستانەوە بە پەیامێک پشتیوانی لە گەلی باکووری کوردستان و پارتی چەپی سەوز کرا بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، لە پەیامەکەدا، کە ڕۆشنبیران، چالاکوانان، هونەرمەندان و توێژە جیاوازەکان واژۆیان کردووە، ڕایانگەیاند، "ئێمە وەک بەشێک لە نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیی و ڕۆژنامەنووسانی باشوور، داوا لە کوردانی باکوور دەکەین، بە تەواوی ھێز و تواناوە لە ڕۆژی ھەڵبژاردندا پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای گەلەکەیان بکەن و پاڵپشتی پارتی چەپی سەوز و ھاوپەیمانەکانیان بکەن

 

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ بەمجۆرەیە:

پەیامێک لە باشورەوە بۆ کوردانی باکوری نیشتمان

چەند ڕۆژی داھاتوو، ڕۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا، ڕۆژی گرنگ دەبن لە مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی کورددا لە باکوری کوردستان و تەواوی وڵاتی تورکیادا. پارتی چەپی سەوز کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینە و خواستی گرنگیی دۆزی کورد دەکات لە باکوور، ئێستا لەبەردەم چارەنوسێکی ھەستیاردایە و بە ھێزێکی تۆکمەوە چوەتە ھەڵبژاردنەکانەوە، مەبەستیەتی دەنگی زۆرینەی زۆری ناوچە کوردییەکان بەدەستبھێنێت و نوێنەرایەتی زۆرینەی دانیشتوانی کوردانی باکور، بکات. زیندانەکان لە ساڵانی ڕابردوودا و تا ئێستاش لە ژێر سایەی ئەم دەسەڵاتەی ئێستا تورکیا بەڕێوەدەبات، پڕن لە دەنگی ئازاد و ئازای کوردان و کەسانی خەباتگێر، سیاسی و ڕۆژنامەنوس و نوسەر و تێکۆشەرانی کورد لەو پارچەیەی کوردستاندا، وێڕای قەدەغەبوونی زمانەکەیان، نەشیانتوانیوە گوزارشت لە ئازادیی و بیروڕاکانیان بکەن و بەرگریی لە مافە سەرەتایی و سەرەکییەکانیان بکەن. لە ئەگەری بونی ھەر دەنگێکی ناڕازیی لە دۆخی وڵات و گرتنەبەری ڕێگەیەکی مەدەنیانە بۆ بەدەستھێنانی ماف، زیندانەکان بوونەتە شوێنی ئازادیخوزان و مافپەروەران. تا ئەم ساتەش ئەو دۆخە بەردەوامە و زیندانکردن وەڵامی خواستی سادەی وەدەستھێنانی ئازادیی و مافەکانە.

 

لە ھەمانکاتدا دەسەڵاتی ستەمکاری ئێستای تورکیا ھیچ کات درێخی نەکردوە لە داگیرکردنی پارچەکانی تری کوردستان. بە بەرچاوی دونیاوە لە باشوور و ڕۆژئاوا داگیرکاریی و کوشتن و تیرۆر ئەنجامدەدات. ئێمە وەک بەشێک لە نوسەر و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیی و ڕۆژنامەنوسانی باشوور داوا لە کوردانی باکوور دەکەین، بە تەواوی ھێز و تواناوە لە ڕۆژی ھەڵبژاردندا پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای گەلەکەیان بکەن و پاڵپشتی پارتی چەپی سەوز و ھاوپەیمانەکانیان بکەن بۆ کۆتاییھێنان بەو دۆخە نالەبارەی باکوور و تورکیا، چەندین ساڵە تێییدا دەژین.

پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز و نوێنەرەکانیان پشتیوانییە لە ئازادیی و ماف و سەربەستی بیروڕا. پشتیوانی لە نوێنەرانی گەل ھەنگاوێکە بەرووی دروستکردنی وڵات و سەرزەمینێکی ئینسانیتر و مافپەروەرتر.

ناوەکان :

١- ئاسۆس هەردی – ڕۆژنامەنوس

٢- سەلاح ڕەشید – نوسەر

٣- مەریوان وریا قانع – نوسەر

٤- لوقمان حەسەن – هونەرمەند

٥- شۆرش خدر – چالاکوان

٦- حەکیم عەبدولکەریم – چالاکی مەدەنی

٧- محەمەد ئەمین پێنجوێنی – کەسایەتی سیاسی

٨- کەمال ڕەئوف – ڕۆژنامەنوس

٩- فەرهاد سەنگاوی – چالاکوان و پەرلەمانتاری پێشوو

١٠- ئەکبەر حەسەن – توێژەر

١١- ڕۆزا حەمە ساڵح – نوسەر و وەرگێر

١٢- هەژار کاکەیی – پارێزەر

١٣- کەژاڵ نوری – شاعیر و نەسەر

١٤- لوقمان سەلام – کاسکبار

١٥- حیکمەت عارف – شارەزای فەلسەفە

١٦- زیلان محمەد – خوێندکار

١٧- حسین لەتیف – نوسەر

١٨هاوکار هەورامی – ڕۆژنامەنوس

١٩- سامان ئەحمەد – مامۆستا

٢٠- ئاکۆ حەمە – کۆمەڵناس

٢١- ئیسماعیل خەتات – مامۆستا

٢٢- عەلی عەبدوڵا – کەسایەتی

٢٣- ڕەحمان کاکە خان – کەسایەتی

٢٤- جەمال حەمید – نوسەر و شاعیر

٢٥- قادری ئاسایش – پەرلەمانتاری پێشوو

٢٦- هیوا سەیدسەلیم – چالاکوان و نوسەر

٢٧- بابەکر دڕەیی – نوسەر

٢٨- ئەحمەدعەزیز – لێکۆڵەر

٢٩- مەلا فەرمان – پێشمەرگەی دێرین

٣٠- ئیسماعیل قادر – پێشمەرگەی دێرین

٣١- هیوا مەحمود عوسمان – ڕۆژنامەنوس

٣٢- هاوڕێ محمەد – چالاکوان

٣٣- سروە محەمەد – چالاکوان

٣٤- یاسین محەمەد نوسەر و چالاکوان

٣٥- محەمەد مەحمود – چالاکوان

٣٦- زریان محەمەد – چالاکوان

٣٧- ئاراز محەمەد – نوسەر

٣٨- محەمەد حسین – نوسەر

٣٩- ئازاد عوسمان – ڕۆژنامەنوس

٤٠- دڵشاد ئەنوەر – ڕۆژنامەنوس

٤١- کەمال حەسەن – نوسەر و رۆژنامەنوس

٤٢- کوردۆ ڕەحمان – پارێزەر

٤٣- هەمدان فەخرەدین هەورامی – فەرماندەی سەربازی

٤٤- مەیدان محەمەد ساڵح – ئەندازیار

٤٥- تارق عەبدولقادر – چالاکوان

٤٦- دەرسیم پێشەوا – نوسەر

٤٧- ئیدریس سابیر – ڕوناکبیر

٤٨- محەمەد سەعید جاف – نوسەر و ڕۆژنامەوان

٤٩- سەباح عەلی قارەمان – چالاکوان

٥٠پشکۆ ڕەحیم – شاعیر

٥١- سەیران بەهادین – مامۆستا

٥٢- محەمەد ئەمین هەورامی – ماکۆستای زانکۆ

٥٣- ئازاد کاکەیی – چالاکوان

٥٤- ئارام حاجی – مافناس

٥٥ئازاد جۆڵا – چاودێری سیاسی

٥٦- جەلال کەریم عیسی – کەسایەتی سیاسی

٥٧- هەورامان فەخرەدین – فەرماندەی سەربازی

٥٨- هاوری کرێکار – فەرماندەی سەربازی

٥٩- دیار ساڵح – پارێزەر

٦٠پەری ساڵح حەمید – چالاکوان

٦١- دیلمان جاف – چالاکوان

٦٢- محەمەد تاهیر ساڵح – میدیاکار

٦٣- مامۆستا سەلام کەرکوکی – چالاکوان

٦٤- سیروان سەعید – چالاکوان

٦٥- عەبدولی حاجی – دەربەندیخان

٦٦- د. جەعفەر عەلی – کەسایەتی سیاسی

٦٧- حەسەن حەمە ساڵح – هونەرمەند

٦٨هێمن مامەند – رۆژنامەنوس

٦٩- توانا موسلیح – ڕۆژنامەنوس

٧٠- ئەرسەلان ئەنوەر- دیزاینەر

٧١- فازیل عەباس – ڕۆژنامەنوس

٧٢- ڕەسوڵ حەسەن – چالاکوان

٧٣- فاخیر ڕەسوڵ – چالاکوان

٧٤- بڕوا ئەسعەد – ڕۆژنامەنوس

٧٥- محەمەد عەبدولسەمەد – ڕۆژنامەنوس

٧٦- لوقمان هورمزیار – پێشمەرگەی دێرین

٧٧- سەلام سابیر – چالاکوان

٧٨- فاتح مستەفا – چالاکوان

٧٩- تەیب ڕەزا – میدیاکار

٨٠- لێزمە گۆران – ڕۆژنامەنوس

٨١- کەمال حسێن – پێشمەرگەی دێرین

٨٢- زریان ڕەحمان – مامۆستا

٨٣- دەهام عەبدوڵا – مامۆستا

٨٤فواد ئەبابەکر – پێشمەرگەی دێرین

٨٥محەمەد سەلیم – مامۆستا

٨٦عەبدوڵا چاوشین – پێشمەرگەی دێرین

٨٧- هوشیار محەمەد ئەمین – چالاکوان

٨٨- ئاکۆ ئاکۆیی – پێشمەرگەی دێرین

٨٩- بایەزید کەریم – چالاکوان

٩٠- هەرێم جەمیل – پێشمەرگەی دێرین

٩١- سەگڤان ئەرتیسی – مامۆستا

٩٢- فاخیر نانەکەلی – چالاکوان

٩٣- زریان ئیبراهیم – مامۆستا

٩٤- ئامانج ئیسماعیل – مامۆستا

٩٥- جەلال چوارتایی

٩٦- بابی ئاوات – خانەنشین

٩٧- وەفاک زێباری – چالاکان

٩٨- مەریوان زەندی – فەرمانبەر

٩٩- ئەسعەد عەبدولحەمید – چالاکوان

١٠٠- بێستون لەتیف – میدیاکار

١٠١- زێندین مەولود – کەسایەتی سیاسی

١٠٢- موعین مستەفا – پێشمەرگەی دێرین

١٠٣رزگار عومەر – چالاکوان

١٠٤- ڕێباز مام شۆرش – نو٣سەر

١٠٥حەمە سوار عەزیز – ڕەخنەگری هونەری

١٠٦مەلا تەحسین گەرمیانی – نوسەر و ڕۆژنامەنوس

١٠٧ئازاد هاشم – مامۆستا و نوسەر

١٠٨- سروە عوسمان – شاعیر

١٠٩- نزار دەربەندی – چالاکوان

١١٠- هۆشمەند سورچی

١١١- دکتۆر ڕێبوار – پێشمەرگەی دێرین

١١٢- عومەر ئەحمەد ڕەسوڵ – پارێزەر

١١٣- ئاسۆ حارس – پێشمەرگەی دێرین

١١٤- هەڤاڵ ئاکۆ – نوسەر

١١٥- قانع عەبدوڵ ڕەشید – فەرمانبەر

١١٦- ڕەشید برایم – ئەفسەر

١١٧- تەلعەت ڕەواندزی – فەرمانبەر

١١٨- هێرش سەید سەلیم – پزیشک

١١٩- لیوا غەفور گەڵاڵی

١٢٠- دکتۆر شێرکۆ کرمانج- نوسەر

١٢١- شوان محەمەد – ڕۆژنامەنوس

١٢٢- حاکم شێخ لەتیف – دادوەر

١٢٣- ئارام هادی – ڕۆژنامەنوس

١٢٤- سەلام فەقێ عەلی – نوسەر و سیاسەتمەدار

١٢٥- جەوهەر عومەر – پێشمەرگەی دێرین

١٢٦- دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین قادر- مامۆستای زانکۆ

١٢٧- لەتیف فاتح فەرەج – نوسەر

١٢٨فەرەیدون بێوار – ڕۆژنامەنوس

١٢٩- دانا نوری – پارێزەر

١٣٠- بڕوا ڕەسوڵ – مامۆستای زانکۆ

١٣٢- کارزان محەمەد – مامۆستای زانکۆ

١٣٣- بەرزان شەلال – مامۆستا

١٣٤- ئارام هەڵەدنی – چالاکوان و نوسەر

١٣٥- د. کامیران بەرواری – مامۆستای زانکۆ

١٣٦- چرۆ شوانی – پارێزەر

١٣٧- زانیار بەهادین – ڕۆژنامەنوس

١٣٨هەڤاڵ محەمەد عەلی – چالاکوان

١٣٩ عیماد عەلی – نوسەر

١٤٠کاوە شێخ عەبدولا – ڕۆژنامەنوس

١٤١- تاریق فاتیح – ڕۆژنامەنوس

١٤٢-خالید سلێمان- رۆژنامه‌نوسى ژینگه‌ی

١٤٣-هێمن حەسەن – ڕۆژنامەنوس