یونسێف: عێراق لە كەمكردنەوەی نەخۆشییە بەكترییەكان سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە

ڕێكخراوی یونسێف لە عێراق ئاشكرای دەكات، عێراق سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لە كەمكردنەوەی نەخۆشییە بەكتریایەكان.

ناوەندی هەواڵ


شیما سان غوبتا، نوێنەری ڕێكخراوی یونسێف لە عێراق ڕایگەیاند، شانازی دەكەن بە عێراقەوە كە توانیویەتی بەكتریا و نەخۆشییەكانی كەمبكاتەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی هەڵمەتەكانی كوتانەوە بووە و سوپاسی وەزارەتی تەندروستی عێراقی کرد، كە ئەو دەستكەوتەی بەدەستهێناوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو ڕێكخراوی یونسێف و تەندروستی جیهانی پشتیوانی دەكەن بە ئامۆژگاریكردن و ڕاوێژكردن پێیان.


شیما سان غوبتا باسی لەوەشكردووە، كوتانەكان دەریانخستووە كە ستراتیجیەتێكی گرنگ و گەورەیان هەیە لە پاراستنی ژیاندا، هەروەها ڤاكسینەكانی منداڵ هاوكار بووە بۆ ژیانێكی شایستە و دوور لە كێشە تەندروستییەكان كە لە ڕێگەیانەوە هاوكارن بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی تەندروست.