بانگهێشتکردنی شەش چالاکوان بۆ دادگای تاوانەکانی بانە

شەش چالاکی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی بانە بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بانە کران.

ناوەندی هەواڵ

 

شەش چالاکی کرێکاری و مەدەنی کە پێشتر بە دانانی بارمتە دەستبەسەر و لە زیندان ئازاد کرابوون، ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی نیسان دەبێت لە لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شاری بانە بۆ بەرگریکردن لە تۆمەتە دیاریکراوەکان ئامادەبن.

 

ئەو چالاکوانانە بە ناوەکانی، پەروین عەبدوڵا پوور، ڕیبوار تاڵیبی، محەمەد شەریف پوور بایندرە، سەعید محەمەدی، عومەر سولەیمانی و فاتح مەجیدی کە لە سەرەتای ساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کراون، دەبێت بۆ بەرگری لە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم" و "ئەندامێتی لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان" لە لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دوو شاری بانە ئامادە بن.