سێ  ژنی کورد کاندیدن بۆ هەڵبژارادنی پەرلەمانی فینلەندا

سبەینێ ٢ی نیسان، هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی فینلەندا بەڕێوەدەچێت و سێ ژنی کورد کاندیدن بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢ی نیسان هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی فینلەندا دەستپیدەکات و دوو هەزارو ٤٢٤ کەس کاندیدن کە سێیان بریتیین لە سێ ژنی کوردو کێبڕكێ دەکەن بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

 

یەکەمجارە کورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلەندا سێ کاندیدی ژنی هەبێت، هەروەها هەر کاندیدێکیش لە بازنەیەکی جیاواز ڕکابەری گەیشتن بە پەرلەمان دەکەن.

 

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی ٢٠ هەزار کورد لە فینلەندا دەژین و نزیکەی هەشت هەزار کورد مافی دەنگدانیان هەیە.