هەسارەیەک بۆ ژیانکردن دۆزرایەوە
هەسارەیەک بۆ ژیانکردن دۆزرایەوە، ناوی هەسارەکە "TOI 700 e".

ناوەندی هەواڵ
ئیدارەی نیشتمانیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا-ناسا ڕایگەیاند، هەسارەیەکی نوێیان بە ئەندازەی جیهانێکی گەورە دۆزیوەتەوە کە بۆ ژیانکرد گونجاوە.
ناسا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاند، ڕێکخراوی سەتەلایتی لێکۆڵینەوەی گەلە ئەستێرەکان-TESS هەسارەیەکی دەرەوەی زەوی بە قەبارەی جیهانی لە "ناوچەی نیشتەجێبوون" لە بۆشایی ئاسمان لە دۆرادۆ دۆزیوەتەوە کە بۆ ژیان گونجاوە.
هەسارەکە ناوی"TOI 700 e" یە و دیاریکراوە کە نزیکەی ١٠٠ ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورە.