خەڵکی تاران بە یەک دەنگ هاوار دەکەن: ژن، ژیان ئازادی
خوێندکارانی زانکۆی تاران بۆ ژینا ئەمینی کە لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ئەشکەنجە درابوو تا مردن، لەسەر پێن و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێپێوانیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
خوێندکارانی زانکۆ لە تاران ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ژینا ئەمینیی تەمەن ٢٢ ساڵ، کە لەلایەن "پۆلیسی ڕەوشت" لە تارانی پایتەختی ئێران دەستبەسەر و ئەشکەنجە درا، خوێندکاران ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ئەو کۆمەڵکوژییەیان شەرمەزار کرد.
لە ڕێپێوانی خوێندکارانی زانکۆی تاراندا بە بەرزکردنەوەی پانکارت داواکاریی خۆیان و توڕەیی خۆیان لە کۆمەڵکوژی ژنان دەربڕی. پۆلیس چەندین خار دەستوەردانی لە گردبوونەوەی خوێندکاران کرد، بەڵام سەرەڕای هەموو دەستێوەردان و هێرشەکان، خوێندکارەکان ڕێپێوان و چالاکیی ناڕەزایەتی خۆیان ئەنجام دا.
چالاکییەکان بۆ ژینا ئەمینی لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، لە هەمان کاتدا لە زۆرێک لە ناوەندەکانی جیهان، چالاکی ئیدانەکردن ئەنجامدرا.