هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی ڕاگەیاند کە لە ٢٥ی ئابەوە بە هاوکاری یەپەژە و قەسەدە دەستیانپێکردووە.
حەسەکە
٢٥ی ئاب هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە هاوکاری یەپەژە و قەسەدە، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مریی و ئەمنییان بۆ سەر کامپی هۆل بە ئامانجی ئاشکرا کردنی شانە نووستووەکانی داعش و بنبڕکردنی کوشتن و سەربڕین و کۆنترۆڵکردنی دۆخی مەترسیدانی کامپەکە دەستپێکرد و ماوەی ٢٤ ڕۆژ بەردەوام بوو.
فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە راگەیەندراوێك كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەكەی ڕاگەیاند دەرئەنجامەکانی خستەڕوو، دلبرین کۆبانێ، فەرماندەی یەپەژەی هەرێمی جزیرە و ڕێکخەری قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی و عەلی ئەلحەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئامادەبوون.
ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن سۆزدار خەلیل، ئەندام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ- ژن خوێندرایەوە و لە سەرەتادا هەردوو شەڕڤانی شەهید جەسوور خەبات و جونەیدییە، کە لە ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی کامپی هۆل لە ململانێیەکدا دژی شانەیەکی تیرۆریستی چەکداری سەر بە داعش شەهید بوون بەبیرهێنرانەوە.
دوابەدوای ئەوە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە خرایەڕوو کە کۆنترۆڵکردنەوەی کامپەکە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی داعشە، لەکاتێکدا لە ماوەی بەرەنگاربووەنەوەی دەوڵەتی تورکیادا مەترسییەکانیان زیادی کردبوو، هەروەها لە چەند خاڵێکدا ئاماژەیان بەوەدا،
١/ ئۆپەراسیۆنەکە دوای زیادبوونی کوشتن و ئەشکەنجەدان لەلایەن شانە تیرۆریستەکانەوە بۆ سەر دانیشتووانی کامپەکە دەستیپێکرد کە نەیاندەویست بچنە ناو ئاپۆرای ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەوە، یاخود دانیشتوانی کامپەکە ڕووبەڕووی مەترسی ئەشکەنجە و کوشتنی داعش دەبوونەوە بۆ سەریان، لەماوەی ئەمساڵدا کوشتن لەناو کامپەکەدا گەشتبووە ٤٤ کەسی بێتاوان و کارمەندی ڕێکخراوەکان و چەندین حاڵەتی ئەشکەنجەدان، کامپەکەش بەشێک بوو لە پلانی داعش بۆ کۆنترۆڵکردنی، بەو پێیەی لەکاتی هێرش بۆ سەر زیندانی غوێران، شانە تیرۆریستەکان هەوڵیان دەدا بچنە ناو کامپەکە و دەوروبەری، بەڵام بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانمانەوە و بە پاڵپشتی قەسەدە هێرشی پلان بۆ داڕێژراوی ناوەوە و دەرەوەی کامپەکە تێکشکێندرا.
٢/ ڕێكخراوی تیرۆریستی بە تایبەتی پشت بە ژنان و منداڵان دەبەستێت وەك سەرچاوەی راستەقینە كە پەیوەندی راستەوخۆیان بە سەركردەكانی داعشەوە هەیە، بۆ پاراستن و بڵاوكردنەوەی ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی داعش لەناو کامپدا، ئەوانیش ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی خۆیان بە تایبەت منداڵان و ژنان بە شێوازی چەپەڵی تۆڵەسەندنەوە بڵاودەکەنەوە.
٣/ ژنانی رێكخراوی تیرۆریستی گواستنەوەی پارە و زانیارییان بۆ هاندانی شانهكان و گرێدانیان بهیهكهوه له ناوهوه و دهرهوهی كهمپ و بەتایبهتی لەو ناوچانەی دەوڵەتی توركیا داگیری كردوون، بهكارهێناوه، هێزهكانمان ناونیشان و ناوی بهشێك له كارئاسانكارانی ئۆپهراسیۆنهكان و دابینكردنی دارایی شانه تیرۆریستییهكان و گواستنهوهی پاره له كهمپهكهیان وهرگرتووه و ٣ كهسیان له حەسەك و شارۆچكهی هۆل دهستگیركردووە لە ئۆپەراسیۆنە جیاوازەکاندا.
٤/ ئەو چەکانەی کە دۆزراونەتەوە: لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانمان دەستیان بەسەر چەندین چەکدا گرت، لەوانە بۆمب و چەکی مامناوەند و چەکی بێدەنگ و فیشەک کە شانەکانی ئەو ڕێکخراوە لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاریانهێناوە. هەروەها هێزەکانمان چەندین تونێل و ڕێگەی تەواونەکراو و شوێنی هەڵگرتنی چەکیان دۆزییەوە و لەناویان بردن.
لە میانی لێكۆڵینەوەكاندا، سێ سەرچاوەی ئەو چەكانە پشتڕاستكرانەوە كە لە دەستی شانە تیرۆریستییەكانی ناو كەمپەكەدا بوون. سهرچاوهی یهكهم ئهوهیه كه بهشێك له كارمهندانی ڕێكخراوهكان به تایبهت كارمهندانی ڕێكخراوی بەهار سهرقاڵی هێنانی چهك و پاره و قاچاخكردنی ژنان و ئهندامانی ڕێكخراوی داعش بوون. سەرچاوەی دووهەم بریتییە لە چەک و بۆمبی تاکەکەسی کە ژنان و منداڵانی ڕێکخراوەکە لە کاتی گواستنەوەیان لە باغۆزەوە لەناو کەلوپەل و جلوبەرگەکانیاندا شاردوونەتەوە، ههروهها سهرچاوهی سێیهم ئهوهیه كه ئهو رێكخراوه تیرۆریستییه ههموو ئهو دهرفهتانهی قۆستووهتهوه كه پێشكهش به دانیشتووان دهكرا به مهبهستی ترساندنی دانیشتووان و ناچاركردنیان به تهسلیم بوون.
٥/ ژنانی ڕفێندراوی ئێزدی: لە ئۆپەراسیۆنێکی مرۆیی و ئەمنیدا، یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە دوو کچی ئێزدییان لە چەتەکانی داعش رزگارکرد و گواستیانەوە بۆ ژینگەیەکی ئارام کە ژمارەیەک ژن و منداڵی رزگارکراوی ئێزدی تێیدا ماونەتەوە. لە ماوەی ٤ ساڵدا زیاتر لە ٢٠٠ کەسی ئێزدی لەلایەن یەپەژەوە لە کامپەکە رزگارکراون.
لە هەمان کاتدا یەکینەکانی پاراستنی ژنان چوار ژنی غەیرە ئێزیدییان رزگار کرد کە لەلایەن ژنانی داعشەوە بە زنجیر بەسترابوون و بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە درابوون. چونکە هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لەو ڕووداوانە.
٦/ لایەنی مرۆیی: هێزەکانمان، کە لە کاتی پرۆسەی گەڕان و کۆکردنەوەدا ڕووبەڕووی مەترسییەکانی شانە تیرۆریستییەکان بوونەتەوە، زۆر هەستیار بوون بەرامبەر بە لایەنە مرۆییەکانی ناو کەمپەکە، هەروەها گەرەنتی کردەییان دا بۆ بەردەوامبوونی ڕەوتی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ دانیشتوان.
شانە تیرۆریستەکان ناچاربوون جلی ژنان لەبەربکەن بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە، بەڵام ئەمە نەبووە نەلاڕێدابردنی هێزەکان و سەرجەمیان دەستگیرکران.
٧/ ئەرکە نێودەوڵەتییەکان: هێزەکانمان و قەسەدە سەرەڕای وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی، قوربانییەکی زۆریاندا بۆ ڕێگریکردن لە تەقینەوەی بۆمبی کاتی لە کامپی هۆل و باشترکردنی ژیانی دانیشتوان سەرەڕای هەڕەشەکانی شانەکانی داعش، لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاستی جددیەتی مەترسییەکانی ناو کەمپەکە زیاتر بکات و هاوڵاتییەکانیان بگوازنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ههروهها داوا له لایهنه نێودهوڵهتییه پهیوهندیدارهکان دهکهین که پهیوهندی ئۆرگانیکی ئهم دواییهی نێوان ههواڵگری تورکیا و شانهکانی ڕێکخراوی داعش له ناوهوه و دهرهوهی کهمپهکه ببینن.
لە کۆتاییدا، ئێمە لە فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێز لە پابەندبوون و دیسپلینی ئەندامانی هێزەکانمان و ئەو هێزانە دەگرین کە بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەکە و ئاستی بەرزی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، کە قوربانیان داوە بۆ ئاسایش و پاراستنی مرۆڤایەتی و ڕێگریکردن لە سودمەندبوونی داعش لەو کەمپە.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کەمپی هۆل دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە و داعش و کەلوپەلە دەستبەسەرکراوەکان بەمشێوەیە خرایەڕوو؛
- دهستگیركراون: ٢٢٦ كهس كه ٣٦ كهسیان ژنن و بهشداربوون له تاوانهكانی كوشتن و تۆقاندن.
- دۆزینەوەی ٢٥ تونێل و خەندەک.
-چەکە دەستبەسەدا گیراوەکان؛
٣ دەمانچەی AK-47.
٢ دەمانچەی RBG بە ٢ موشەکەوە
٢ دەمانچە
٢٥ نارنجۆکی دەستی
٢٥ کیلۆگرام تەقەمەنی-TNT
١١ چەکی بێدەنگ.
٣٨٨ گوللەی AK-47
١٠ گوللەی AK-47
٩ ڕەختی سەربازی
پارچەیەک جل و بەرگی سەربازی سوپای تورکیا
چەندین چەکی تیژ (چەقۆ - خەنجەر) و ئامێری ئەشکەنجەدان.
چەندین ئامێر و ئامرازی پەیوەندیکردن دەستی بەسەرداگیراوە.