ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی بەردەوامە، چەندین چەک و تەقەمەنی دۆزراونەتەوە

لە ١٤یەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کامپی هۆل، ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی کە لەژێر زەویدا شاردرابوونەوە، دۆزرانەوە.

حەسەکە

 

کامپی هۆل لە حەسەکە ٥٤ هەزار کەس لە خێزانی داعش لە وڵاتانی جیاجیاوە و پەنابەرانی سوریا و عێراقی تیادا نیشتەجێن، سەرەڕای هەموو هەوڵ و بانگەوازەکانی خۆبەڕێوەبەری، ئەو حکومەتانەی کە هاوڵاتییەکانیان لم کامپەدا دەژین، ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن و نایانگەڕێننەوە وڵاتەکانیان، کامپەکە یەکێکە لە مەترسیدارترین کامپەکانی جیهان، لەو کامپەدا شانەی نهێنی داعش هەیە، ئەو ژنانەی دژ بە ئایدۆلۆژیای داعش دەوەستنەوە دەکوژرێن و کۆمەڵکوژ دەکرێن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەکرێنەوە.

 

بە ئامانجی ڕێگرتن لە ڕووداوە مەترسیدارەکانی ناو کامپەکە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ لە ڕۆژی ١٥یەمدا بەردەوامە، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعش، ئەو ژنانەی قاچیان بەسترابووەوە ئەشکەنجە دەدران هەروەها چەندین کەلوپەلی ئەشکەنجەدان و جلوبەرگی سەربازی سوپای تورک دۆزرانەوە، ئەو چادرانەی وەک شوێنی دادگا و ئەشکەنجە بەکار دەهێنرێن لەناوبران.

 

لە ڕۆژی ١٤یەمینی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند کە هێزەکانیان وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت چەندین چەکی بچوک و مامناوەندیان دۆزیوەتەوە، هەروەها کلاشینکۆف و پشتێنەی تەقەمەنی و تۆپیB-7  و موشەک و دەمانچەی بێدەنگ و نارنجۆکی دەستی و مۆبایل و کامێرا و لاپتۆپ دەستی بەسەرداگیرا.

 

ئەو خێزانانەی ئەم چەکانە لە چادرەکانیاندا دۆزراونەتەوە ڕایانگەیاندووە، کە کاتێک شانەکانی داعش چوون زەوییەکانیان هەڵکەندووە و چەک و تەقەمەنیان تێدا حەشارداوە، چاوی ئەوانیان بەستووە و نەیانهێشتووە شوێنەکان بزانن.

 

ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕۆژی ١٤یەمین و ئەنجامەکەی

دیالا ئەحمەد، بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ باسی لەو ئۆپەراسیۆنە مرۆیی و ئەمنییە کرد و وتی: ئەمڕۆ چەتەیەکمان بە جلی ژنانەوە دەستگیرکرد و ویستی هەڵبێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە گیرا، هێزەکانمان چەندین چەک و تەقەمەنی شاراوەیان دۆزیەوە، کلاشینکۆف و پشتێنەی تەقەمەنی و تۆپیB-7  و موشەک و دەمانچەی بێدەنگ و نارنجۆکی دەستی و مۆبایل و کامێرا و لاپتۆپ دۆزرانەوە، هەروەها ئەو ئامرازانەی لە دوای کوشتنی خەڵک دەخرانە ناوی، دۆزرانەوە و ئۆپەراسیۆنەکەمان بەردەوامە".