فرۆکەی بێ فرۆکەوان ماڵێکی لە کامپی مەخمور کردە ئامانج

فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە بەیانییەوە بەسەر ئاسمانی کامپی مەخموردا دەسوورێتەوە و نیوەڕۆ ماڵی هاوڵاتییەکی کردە ئامانج.

مەخمور

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بەسەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموردا سوڕاووەتەوە، لە کاتژمێر ١٢:٤٠ خولەکی نیوەڕۆ فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکە ماڵێکی لە کامپەکەدا بۆردوومان کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان بۆردوومانەکە ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنیی کردووەتە ئامانج و خاوەن ماڵەکە کە تەمەنی هەیە بریندارە و گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە.

 

 خەڵکی مەخمور توڕەن

ئەو کەسانەی لە دەوری ماڵەکە گردبوونەوە، بە تووڕەیییەکی زۆرەوە هێرشەکانیان شەرمەزار کرد. دایکە درێ دەمیر، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی دەیەوێت خەڵکی ناوچەکە بڵاوەپێبکات و وتی: ئێمە ئەو هێرشانە ئیدانە دەکەین، پەدەکە و هاوکارییەکانی بۆ دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەین، با پەدەکە نەڵێت دەوڵەتی تورکیا تەنیا هێرش دەکاتە سەر ئێمەی کورد، ئەگەر دەوڵەتی تورکیا لەناومان ببات سبەی نۆرەی ئەوان دێت، دەوڵەتی تورک دەیەوێت هەموو گەلی کورد لە ناو ببات و هەموو کوردستان داگیر بکات. ئێمە ئیدانەی هەموو ئەو هاوبەشانەی دەوڵەتی تورکیا دەکەین کە ڕێگە بە هێرشەکانی دەدەن.