لەیلا حاتەمی و جولیان مۆر سەرپەرشتی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز دەکەن
لەیلا حاتەمی ئەکتەری ئێرانی و جولیان مۆر ئەکتەری ئەمریکی وەک ئەندامانی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی ڤێنیز لە ئیتاڵیا هەڵبژێردران.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/07/20220716-20220716-16-07-2022-festival-jpg531abf-image-jpgff44e5-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز، لەیلا حاتەمی، ئەکتەر و دەرهێنەری ئێرانی و جولیان مۆر، ئەکتەری ئەمریکی وەک ئەندامانی لیژنەی دادوەری ئەمساڵی فێستیڤاڵ هەڵبژارد کە سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بکەن.
لەیلا حاتەمی، ئەکتەری ئێرانی، ئەندامی لیژنەی دادوەری فیلمە درێژەکان و کەسایەتییە سینەماییە نێودەوڵەتییەکان دەبێت، ئەو لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا و چەندین خەڵاتی دیکەی پێبەخشراوە.
جولیان مۆر، ئەکتەری ئەمریکی، لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری سینەمایی بەدەستهێنا، سەرۆکایەتی لیژنەی دادوەری ٦ کەسی دەکات لە فێستیڤاڵی ١١ ڕۆژە لە ئیتاڵیا.
شایانی باسە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز لە ساڵی ١٩٣٢ دامەزراوە و لە کۆتایی مانگی ئابەوە تا سەرەتای مانگی ئەیلول دەستپێدەکات و بە کۆنترین و بەناوبانگترین فێستیڤاڵی جیهان دادەنرێت.