پاریس، خۆپیشاندان دژی ڕەگەزپەرستی و نایەکسانی کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا سەدان کەس ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دژی نایەکسانی کۆمەڵایەتی، ڕەگەزپەرستی و هەراسانکردنی پەنابەران دەربڕی.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی شەممە، ١١ی حوزەیران، سەدان هاوڵاتی فەرەنسی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە نایەکسانی کۆمەڵایەتی، ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی و هەراسانکردنی پەنابەران، ڕژانە شەقامەکانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا و ڕێپێوانیان کرد، بەشێک لە چالاکوانانی هێلەک زەردەکان بەشداری چالاکییەکەیان کرد.
بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان، بزووتنەوەیەکی ناڕازی فەرەنسایە و لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ سەریانهەڵدا، دەنگدانەوەیان لێکەوتەوە و بە وڵاتانی تری وەک بەلجیکا و هۆڵەندا و عێراق بڵاوبوونەوە، سەرەتای ناڕەزایەتییەکانیان لەپێناو گرانی نرخ و باج و بەدەستنەکەوتنی سوتەمەنی بوو.
هێزەکانی پۆلیس توندوتیژییان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێنا و زیاتر سەرنجەکانیان بۆ سەر هاوڵاتیان و هێلەک زەردەکان بوو.
لەم ساڵانەی دواییدا ڕەگەزپەرستی و هەراسانکردنی کەسانی پەنابەر لە وڵاتانی ئەوروپادا زیادیکردووە، پەنابەرانی لەو وڵاتانەدا دەژین لەلایەن ڕەگەزپەرست و کەسانی دژ بە پەنابەرانەوە دەکرێنە ئامانج و هێرشیان دەکرێتەسەر.