سلێمانی، شاندی نێودەوڵەتی گەنجان سەردانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کرد
شاندێکی نێودەوڵەتی گەنجان سەردانی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە هەرێمی کوردستان کرد و لە بارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان گفتوگۆیان کرد.

سلێمانی
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی شاندێکی نێودەوڵەتی گەنجان سەردانی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان کرد و لەلایەن ئەڤین سوید، نوێنەری نوێنەرایەتییەکە پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا شاندەکە و نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر باسیان لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا کرد بۆ سەر باشووری کوردستان و مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێ کرد.
شاندەکە پێکدێن لە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس، چالاکوان و گەنجانی شۆڕگێڕی ئەوروپی بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و هەوڵدان بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکان هاتوونەتە باشووری کوردستان و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا سەردانی قەندیلیان کرد و شوێنی بۆردومانی فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیایان بەسەرکردەوە.
هاوکات گروپێک لە گەنجانی شاندی نێودەوڵەتی ویستیان لە دەروازەی فیشخاپورەوە بچنە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام لەلایەن پەدەکەوە ڕێگرییان لێکرا.