ڕۆژنامەنووسان لە ژووری بێ پەنجەرەدا دەستبەسەرکراون
٢٠ ڕۆژنامەنووس و ٢١ کەسی دیکە لە ٨ی حوزەیران لەلایەن فەرمانگەی داواکاری گشتی ئامەدەوە دەستبەسەرکراون و پێداویستییە ژیانییەکانیان بۆ دابین ناکرێت.

ئامەد
٢٠ ڕۆژنامەنووس و ٢١ کەسی دیکە، کە لە ٨ی حوزەیران لە لایەن فەرمانگەی داواکاری گشتی ئامەدەوە دەستبەسەرکراون، لە زیندانی تاکەکەسی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد هێڵراونەتەوە.
ئەو ڕۆژنامەنووسانە ماوەی ٦ ڕۆژە دەستبەسەرن و لە ژووری بێ پەنجەرەدا ڕاگیراون و چەندین کاتژمێر پێویستە ژیانییەکانیان بۆ دابین نەکراوە.
جێی بەبیرهێنانەوەیە کە پرۆسەی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە دادگای ئامەد دوێنێ بۆ چوار ڕۆژی دیکە، واتا تا ١٦ی حوزەیران درێژ کراوەتەوە.