ئاکەپە کڵێسای دایکە مەریەمی خاپور کرد
شارەوانی ئیسنلەری ئاکەپە کڵێسای دایکە مەریەم، کە لەلایەن عەلەوییەکانی عەبدال پیرۆز بوو، خاپور کرد.

ناوەندی هەواڵ
لە ئیسنلەری وڵاتی تورکیا، کڵێسای دایکە مریەم، کە لەلایەن عەلەوییەکانی عەبدالەوە پیرۆز بوو و سەردانی دەکرا، بە بیانووی "گۆڕانکاری لە شاردا" لەلایەن شارەوانییەوە ڕووخێنرا.
پێکدادان لە نێوان پۆلیس و ئەو هاوڵاتیانەدا روویدا کە دەیانویست ڕێگری لە ڕووخانی کڵێساکە بکەن، دوای خاپور کردنیشی لەلایەن هاوڵاتیانەوە پاسەوانی دەکرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا ناڕەزایەتی بەرفراوان لەسەر ئەو کارەی شارەوانی ئیسنلەر نیشاندرا.