بۆ جینین بلاسخارت؛ شەڕی سوپای عێراق لە شەنگال ڕابگرن

نامەیەک ئاڕاستەی نوێنەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەکرێت و داوای لێدەکرێن کۆتای بەو شەڕە بهێنرێت کە لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پاراستنی گەلی ئێزدی ڕوودەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کوردستان-ئەوروپا-کەجەدەکەی ئەوروپا، نامەیەک ئاڕاستەی جینین هینس بلاسخارت، نوێنەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەکەن و داوا دەکەن شەڕی نێوان سوپای عێراق و هێزی پاراستنی گەلی ئێزدی کۆتایی پێبێت.

 

لە نامەکەدا هاتووە، کە کۆتایی بەو شەڕە بهێندرێت، کە لەنێوان سوپای عیراقی و هێزی پاراستنی گەلی ئێزیدی ڕوودەدات، ئەم شەڕە لە قازانجی کەس نیە جگە لە تورکیا و بنەماڵەی بارزانی نەبێت، لە کاتێکدا گەلی ئێزدی مافی خۆیانە بە ئاشتی بژین و بەردەوامی بە خۆبەڕێوەبەرییەکەیان بدەن.

 

هەروەها داوا لە جینین هینس بلاسخارت کراوە کە لەگەڵ ژنانی شەنگال دانیشتن بکات، چونکە بەرپرسیارە لە هەر شەڕێک لە عێراقدا ڕووبدات.

 

لەکۆتایی نامەکەشدا هاتووە، گەلی شەنگال جارێکی تر نایانەوێت ژێردەستەبن، بەرخۆدان دەکەن تا مردن، خۆبەرێوەبەری و هێزی خۆپارێزی مافی ڕەوای خۆیانە. خەبات بۆ مانەوەی خۆیان دەکەن، "ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ڕوونکردنەوە و بڕیاری تۆین بۆ ئاشتیی و ڕاوێژ و نێوەندگیریی".