لە قەڵادزێ تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لە ژنان کردووە دەستگیرکرا
پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدۆی لە ژنان کردووە.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە شارۆچکەی قەڵادزێ و لەسەر سکاڵای ژنێک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنەکە کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەوتەی خۆی لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە هەڕەشەی لەو ژنە کردوە ئەگەر پارەکەی پێنەدات ئەوا وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو دەکاتەوە.
پۆلیسی ڕاپەرین ئەوەشیخستووەتەڕوو، لە ئێستا دا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٢ له یاسایی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیرکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە تۆمەتبار بە هەمان ماددە پێشینەی هەیە لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی.