پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران کە هەڕەشەیان لە ژنێک کردبوو

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تیان له‌ژنێك كردبوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگه‌یاندن‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژنێك له ‌بنکەی پۆلیسی سیتەک سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی‌ لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار.

 

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌  دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەکه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن.

 

هه‌ردوو تۆمه‌تبار (و، ن، ر) له‌دایكبووی‌ ساڵی ١٩٩٧ و (هـ، ج، ج) له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٢ له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ ٢ لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.