دژی توندوتیژی ژنان بە دروشمی "بێ بیانوو'" لە مەیدانەکاندا بن
ڕیم ئەلجیلانی، پارێزەری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەماوەی ١٦ ڕۆژی چالاکییەکان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، سەرنجیان لەسەر هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ژنان دەبێت و ئەمساڵ بە دروشمی "بێ بیانوو" لە مەیدانەکاندا دەبن.
ئیخلاس حەمرونی
تونس-بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژنان دەچنە مەیدانەکان بۆ ئەوەی قسە لەسەر پێشێلکردنی مافەکان بکەن و سەرنج ڕاکێشن بۆ ئەم بابەتە لە هەموو جیهاندا، ساڵانە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٥ی تشرینی دووەم تا ١٠ی کانوونی یەکەم هەڵمەتی ١٦ ڕۆژە ڕێکدەخات، لەماوەی ئەو ١٦ ڕۆژەدا خۆپیشاندان و چالاکی ئەنجام دەدرێت و توندوتیژی دژ بە ژنان ئاشکرا دەبێت، لە تونس کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان زیاد دەکات، ژنان سەرنجیان لەسەر ئەو پێشێلکارییانە دەبێت کە لە ڕۆژانی چالاکییەکانیاندا تووشی دەبن.
ڕیم ئەلجیلانی، پارێزەری مافی مرۆڤ کە هەڵسەنگاندنێکی بۆ ئاژانسەکەمان کرد، ڕایگەیاند، گرنگە ژنانی تونس بگێڕنەوە و ئاشکرای بکەن کە لەم ١٦ ڕۆژەدا چییان بەسەر هاتووە، ڕیم ئەل جیلانی وتیشی: هەنگاوی ١٦ ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەرفەتێکە بۆ گرنگیدان بە پرسەکانی ژنان بۆ ئەوەی هەموو جیهان بیبینێت، هەنگاوەکە هەموو ساڵێک لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و تا ١٠ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت، وەک بزووتنەوەی بەرخۆدان و ژمارەیەک لە کۆمەڵەی ژنان ساڵانە بەردەوامن بۆ کارکردن لەسەر جێبەجێکردنی مافەکانی ژنان، کە یاسا و ڕێساکان لەخۆدەگرێت، بەتایبەتی لە وڵاتانی عەرەبیدا لەم کاتەدا چالاکانی مافی ژنان داوای پشتیوانی لە کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەن بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی دژی ژنان، ئەوەی هەنگاوەکە سەرنجڕاکێش دەکات ئەوەیە کە ڕەنگی پرتەقاڵی نیشانمان دەدات کە توندوتیژی دژی ژنان بەهۆی داهاتوویەکی گەشاوەترەوە بەتاڵە.
دروشمی ئەمساڵ "بێ بیانوو"ە.
ڕیم ئەلجیلانی باسی لە چالاکییەکانی ئەم هەنگاوە کرد و وتی: ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵە یاساییەکان بە تایبەت ڕێکخراوەکانی ژنان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان و بەشداریکردن لە بەرنامەی خەبات لە تونس، ئەمساڵ بە دروشمی "بێ بیانوو" دەبن" لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا جیاوازی ئەوە بوو کە زۆرێک لە دیاردە کۆمەڵایەتییەکان ژیانی ژنانیان خستە مەترسییەوە و ئازادییان سنووردار کرد، ئەم دیاردانە زۆر گرنگ بوون، باسی لێوە بکرێت و بانگەوازێک کرا کە کۆتایی بە توندوتیژی دژی ژنان بهێندرێت ژنان لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیدا بەدەست توندوتیژیەوە دەناڵێنن، جا لەلایەن خێزانەوە بێت، دەوڵەت یان کۆمەڵگە بێت.
نایەکسانی و ئاوارەبوون و ژیانی زۆرەملێ لە کامپەکاندا
ڕیم ئەلجیلانی بە تایبەتی باسی لە توندوتیژییەکانی حکومەت بەرامبەر بە ژنان لە تورکیا کرد، بەتایبەتی توندوتیژی دژی چالاکوانان و مافەکانی ژنان، ئاماژەی بەوەدا کە دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستی دەستگیرکردن دۆخی سەختی ئەو ژنانەی کە لە ناوچە ناکۆکی و جەنگییەکانی وەک فەلەستین، سووریا و یەمەن دەژین، کە هەموویان ڕووبەڕووی دیاردەی توندوتیژی بوونەتەوە، نەبوونی یەکسانی و ئاوارەبوون و ناچارکردنیان بۆ ژیان لە کامپەکاندا، جۆرەکانی توندوتیژییە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە.
هەموو جۆرەکانی زۆرەملێ جۆرێکە لە توندوتیژی
ڕیم ئەلجیلانی باسی لە دۆخی ژنانی عێراق کرد بەتایبەتی ئەو منداڵە کچانەی لە تەمەنێکی کەمدا هاوسەرگیری دەکەن، کە هەمان بارودۆخی لیبیا و ئێرانە، لە ئێران سەرەتا ژنان ناچار بوون لەچک بکەن و لە ئازادیی ێبەش کران، مافەکانی ژنان پێشێل دەکرێن و دەستگیر دەکرێن، وەک پارێزەر و چالاکوانی یاسایی میسرین ستۆدا کە خەڵاتی ساڵانەی تشیز بۆ داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی بەدەستهێنا، حکوومەتی ئێران سزای ٣٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، هەروەها بە تۆمەتی سیخوڕی و زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها خیانەت لە ڕاوێژکاری باڵای شۆڕشی ئێران بە ١٤٨ قامچی سزای بەسەردا سەپێندرا.
کوشتنی ژنان لە تونس زیادی کرد
سەبارەت بە دۆخی ژنان لە تونس، ڕیم ئەلجیلانی وتی: دۆخی ژنانی تونس سەختە، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی کوشتنی ژنان، کە بۆتە دیاردەیەکی ڕۆژانە لە کاتێکدا حکومەتی تونس بێدەنگە و یاساکان جێبەجێ ناکرێن، لە پارێزگای قارەوان ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی کوژرا، بەڵام ئێستا هاوژینەکەی ئازادە، چونکە سزای لەسەر سووککرا، بەهۆی دیاردە نوێیەکانەوە گرنگە لە ماوەی ١٦ ڕۆژی خەبات دژی توندوتیژی دژ بە ژنان گرنگی بە کارەکانی کوشتنی ژنان و کۆچکردنیان و دەستگیرکردنیان بدرێت، هەروەها پێویستە لە هەنگاوی داهاتوودا وەک بابەتی گرنگ سەیر بکرێن، لە پرسەکان بکرێت بە ئامانجی گەرەنتیکردنی چالاککردنی یاساکان و دۆزینەوەی گۆڕانکاری کە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی ئازادکردنی تاوانکاری دەکات.