چالاکوانانی مەخموور: هێز و ورەی خۆمان لە ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرین
ژنانی کامپی مەخموور کە بەشداریان لە چالاکی ئێشکگرییدا کرد، تیشکیان خستەسەر گۆشەگیریی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتیان: تا دوا دڵۆپی خوێنمان بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان تێدەکۆشین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین.
نوپەلدا دەنیز
مەخموور-ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەل عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێف لە ئیمرالی لە ژێر بارودۆخێکی سەختی گۆشەگیریدا ڕاگیراوە و لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە لایەن ئەو و نە لە زیندانیانی دیکە، ئۆمەر هەیری کۆنار، حەمیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە لە ئیمرالی دەستبەسەرن نییە، چالاکی ئێشکگری کامپی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە.
ئە ژنانەی بەشدارییان لە چالاکییەکدا کردبوو سەبارەت بە گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
"هێز و بوێری خۆمان لە ڕێبەرمان وەردەگرین"
وەسیلە چەلەبی، چالاکوان ڕایگەیاند، هەموو گەل لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت و وتی: ئەگەر وەک گەلی کورد یەکگرتوو نەبین، ناتوانین ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمان مسۆگەر بکەین، ڕێبەرەکەمان گرنگییەکی زۆر بە ژنان دەدات، وەک ژن و دایکی کورد پێویستە ئاگاداری ڕێبەر بین،هیچ چاوەڕوانییەکمان لە کەس نییە، ڕێبەرمان ڕێبەری حەقیقەتە و پێویستە خاوەن حەقیقەتەکانیان بێنە دەرەوە، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا هەموو گەل گۆشەگیرە، هێز و ورە لە ڕێبەرمان وەردەگرین، وەک ژنی کورد خاوەن هێز و ئیرادەیەکی گەورەین و پێویستە هێز و ئیرادەی خۆمان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر بەکاربهێنین، تا دوا دڵۆپی خوێنمان بۆ ئازادی سەرکردەکەمان تێدەکۆشین و سەرکەوتنیش هی ئێمە دەبێت.
"هیچ مافێک بۆ ڕێبەرەکەمان دەستەبەر نییە"
چالاکوان عەزیزە سێرت تیشکی خستەسەر ئەو گۆشەگیرییە توندەی کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد سەپێندراوەو وتی: ڕێبەرەکەمان ٢٥ ساڵە لە زینداندایە و ٤ ساڵە هیچ زانیارییەکمان لەبارەیەوە پێ نەگەیشتووە، بنەماڵە و پارێزەرەکانی ناتوانن کۆببنەوە لەگەڵیدا، هەموو زیندانییەک مافی ئەوەی هەیە لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی کۆببێتەوە، بەڵام هیچ مافێک بۆ ڕێبەرەکەمان دەستەبەر نییە، دەوڵەتی تورک لە کەسایەتیی ڕێبەرەکەماندا گۆشەگیریی توند بەرامبەر هەموو گەلی کورد ئەنجام دەدات، ئەمڕۆ هەموو زیندانیانی ئازادی لەژێر گۆشەگیری تونددان، گەلی کورد ئەمڕۆ لە چالاکیدایە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
"هەرچی داوامان لێبکرێت بۆ ڕێبەر دەیکەین"
عەزیزە سێرت ئاماژەی بەوەکرد، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت، خەبات دەکات و وتی: هەرچەندە ئەو چالاکیی ئێشکگرییەی کە لە مەخموور دەستمان پێکرد بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە، وەک گەلی مەخموور تا ڕێبەرەکەمان ئازاد دەبێت، چالاکیەکانمان بەردەوام دەبن، هەرچی داوامان لێبکرێت بۆ ڕێبەر دەیکەین.
"پێویستە ئێستا گەلی کورد خاوەنداری خۆی و ڕێبەرەکەی بکات"
لە کۆتایی قسەکانیدا عەزیزە سێرت بانگەوازی بۆ هەموو گەلی کورد کرد و وتی: هەموو جیهان بۆ ڕێبەر ئاپۆ بێدەنگ بووە، کەس ویژدانی بۆ گەلی کورد نییە، ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان بە پارێزەری مافی مرۆڤ ناودەبەن، بێدەنگن، ئێستا گەلی کورد دەبێت خاوەنداری خۆی و ڕێبەرەکەی بکات.