دەیەمین فێستیڤاڵی وێژە و هونەری ژنان بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر بەشداربووان کۆتایی هات

دەیەمین فێستیڤاڵی وێژە و هونەری ژنان، لەلایەن سەدتەی کولتووری جزیرە لە قامیشلۆ ڕێکخرابوو، بە دروشمی "هونەری ئازاد لە دەنگ و ڕەنگی ژندا" کۆتایی هات. بەشداربووان ڕێزیان لێگیرا.

قامیشلۆ

 

دەیەمین فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەری ژنان ڕۆژی ١٩ی نیسان لە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا،بە بەشداریی دەیان ژن لە نێویاندا هونەرمەندان و ژنانی خاوەن بەهرە جۆراوجۆرەکان کۆتایی هات. فێستیڤاڵەکە لەژێر دروشمی "هونەری ئازاد لە ڕەنگ و دەنگی ژنان" بەڕێوەچوو، بۆ تیشک خستنەسەر ڕۆڵی ژنان لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیری و هونەریدا.


مەراسیمی کۆتایی؛بەشی گۆرانی وتن لەلایەن هونەرمەند یاسمین عەسکەر، دواتر نمایشی سینەما و دابەشکردنی خەڵات بەسەر ئەو ژنانەی کە بە بەهرە و کاری دەستی بەشداریان کرد.

 

لە پەراوێزی فێستیڤاڵەکەدا، داڤیان مەحمود، کارگێڕی ڕێکخراوی 'نودم' بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی مرۆیی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، وتی "ئەو ژنانەی بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکەدا ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو. پیشە دەستییەکان و بەهرەکانیان لەم گۆڕەپانەدا پێشکەش کرد". ، وەک ڕێکخراوی 'نودم' "بەشداریمان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد بە نەمام و گوڵەوە کە منداڵەکان پێکەوە چاندیان پێش فێستیڤاڵ. هەروەها کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ ئێمە بەشداری فێستیڤاڵەکە بوو،بەو شیرینیانەی کە دروستی کردبوو بۆ ئەوەی پێشکەشی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەی بکات.

 

ئەسما ئەحمەد،هونەرمەندی ناسراو ئاماژەی بە گرنگی بەشداریکردنی ژنان لە فێستیڤاڵە هونەرییەکان کرد،دەڵێت "لە قۆناغی سەرەتاییەوە دەستم بە وێنەکێشان کردووە، هەر لە گەنجیەوە ئەم بەهرەیەم هەبوو، ویستم بەدرێژایی ساڵان لە ڕێگەیەوە پەرە بە تواناکانم بدەم".
فێستیڤاڵەکە هەلی گەورەی بە خانمان بەخشی بۆ پەرەپێدانی بەهرە جۆراوجۆرەکانیان، بە هەلێکی زۆر باشی زانی بۆ فێربوون لە کولتوورە دەوڵەمەندەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەوانە کورد، عەرەب، و سریانی.