دەیەمین فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەردەوامە
لە دووەم ڕۆژیدا دەیەمین فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەردەوامەو تیایدا چەندین جۆر بەروبوومی هەنارو کاری دەستی و وشکەی باخدارەکانی هەڵەبجە نمایش کرا.
هەڵەبجە
ساڵانە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم و سەرەتای مانگی تشرینی دووەم، فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بە رێوە دەچیت، لەو بارەیەوە نوخشە ناسیح قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە وتی: دەستخشی تایبەتمان بۆ سەرجەم جوتیارەکانی پارێزگای هەڵەبجە هەیە چونک ئگەر ئەوان نەبونایە ئەم ڤیستیڤاڵە بەردەوامی نەدەبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکان پێویستە بۆ ئەوەی بتوانن فێستیڤاڵەکە بکریتە هەمیشەیی و نێوەدەڵەتی، وتیشی: داوا دەکەین سەردانیکەران بی دوو دڵی سەردانی هەڵەبجە بکەن و بین بەرووبومی هەناری هەڵەبجە بەرنەوە لەگەڵ خۆیاندا.
کانیاو ڕەفعەت ئاماژەی بەوەکرد، یەکەمجارە بەشداری فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بکات و گەشتیارێکی زۆر سەردانی هەڵەبجە دەکەن، وتی: هیوادارام هەموو ساڵێک ئەم فێستیڤاڵنە بکرێت بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی جوتیاران و ژمارەیەکی زۆر لە جوتیاران بەشداری دەکەن و بەرهەمی خۆماڵی هەڵەبجە سودێکی ئابوری بە جوتیاران و سەرجەم هەڵەبجەیەکان دەگەیەنێت.
وتیشی: بۆ ئەوەی برەو بە بەرهەمی جوتیاران و فێستیڤاڵەکە بدرێت پێویست ئاڵوگۆڕی بەروبومی خۆماڵی بکرێت و لە هەر جێگەیەک فێستیڤاڵ بکرێت نزیکبوونەوە لە نیوان بەرهەمهێنەران و جوتیاران بکرێت تاوەکو ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروست ببێت.