دیما فەیاز خەڵکی سوەیدا: خەڵک ڕووبەڕووی ڕفاندن و ئەشکەنجە دەبنەوە

دیما فەیاز، ژنێک کە شایەتحاڵی ڕووداوەکانی شاری سوەیدایە دەڵێت: خەڵکی مەدەنی دەڕفێنرێن، ئاوی خواردنەوەیان ژەهراوی دەکرێت، ماڵەکانیان دادەخرێت، دوکانەکانیان تاڵان دەکرێت، دەستڕاگەیشتن بە دەرمان ڕێگری لێدەکرێت، بەساڵاچووان ئەشکەنجە دەدرێن.

 سوەیدا

 

سووریا لەم دواییانەدا بەهۆی ئەو پێشێلکاریانەی جیهادیەکانی هەتەسە لە دژی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامیاندا، پێکهاتەی عەلەوی و درووز شاهیدی ئەم هێرشە دڕندانەیە بوون کە خەڵکی مەدەنیان کردۆتە ئامانج و هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ڕێگریکردن لەو هێرشانە.

 

لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە شاری سوەیدا بووەتە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی خوێناوی. لەم پێکدادانانەدا دەیان کەس کوژراون یان بریندار بوون. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی هەتەشە پێشێلکاریی جددییان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە. ئەم پێشێلکاریانە بریتین لە کوشتن، ڕفاندن، تاڵانکردن و لەناوبردنی موڵک و ماڵی خەڵک.

 

خەڵکی سوەیدا شاهیدی کردەوەی نامرۆڤانەن

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە بۆ ئاژانسەکەمان نێردراوە، دیما فەیاز کە چەند ڕۆژێکە شایەتحاڵی ئەو ڕووداوانە بووە کە لە شاری سوەیدا ڕوودەدەن وتی: خەڵکی شارەکە لەلایەن گروپەکانەوە بە ناوی 'ئاسایشی گشتی' و 'بەرگریی مەدەنی' هێرشیان دەکرێتە سەر، ئەم گروپانە بە چەکی قورس ناوچە نیشتەجێبوونەکان دەکەنە ئامانج و ڕاستەوخۆ تەقە لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن بە ڕوونی هەڕەشە لە سەلامەتی و ژیانیان دەکات.

 

ئاوی خواردنەوە ژەهراوی دەکرێت

دیما فەیاز وتیشی: خەڵکی مەدەنی دەڕفێندرێت، ئاوی خواردنەوە ژەهراوی دەکرێت، ماڵەکان دادەخرێن، دوکانەکان تاڵان دەکرێن، دەستڕاگەیشتن بە دەرمان گیراوە و کارەبا دەبڕدرێت. بەساڵاچووان ئەشکەنجە دەدرێن و دواتر دەکوژرێن؛ منداڵان لەبەردەم دایکیان دەکوژرێن. لە نەخۆشخانەی سوەیدا هێرش دەکرێتە سەر کارمەندانی پزیشکی و نەخۆشەکان؛ بریندارەکان لەسەر بنەمای ئەو کەسانە دەکوژرێن". لە نەتەوەیی.

 

دیما فەیاز جەختی لەوەکردەوە کە هەرچەندە پێکدادانەکان بەشێکی لە ناوەندی شار دوورکەوتوونەتەوە، بەڵام هێشتا هەڕەشەکان بەردەوامن و وتی: هێشتا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندوتیژترمان پێدەگات.