نەتەوە یەکگرتووەکان: لەگەڵ پەرەسەندنی قەیرانەکان شەش ملیۆن ئەفغانی لە مەترسی برسێتیدان
بەرپرسی بواری مرۆیی داوا لە بەخشەران دەکات ٧٧٠ ملیۆن دۆلار پێشکەش بە ئەفغانستان بکەن، لەکاتێکدا دانیشتووان بەرەنگاری برسێتی و گۆڕانی کەشوهەوا و ململانێ دەبنەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەرپرسی بواری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە بەخشەرەکان کردووە ئەو بودجەی بۆ گەشەپێدان لە ئەفغانستان بگەڕێننەوە کە کاتێک ساڵێک لەمەوبەر تاڵیبان دەستی بەسەردا گرتبوو، هۆشداریدا لەوەی شەش ملیۆن کەس لە مەترسی برسێتیدان.
مارتن گریفیتس بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەفغانستان ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی مرۆیی، ئابووری، کەشوهەوا، برسێتی و دارایی بووەتەوە و پێویستە بەخشەرەکان دەستبەجێ ٧٧٠ ملیۆن دۆلار پێشکەش بکەن بۆ یارمەتیدانی ئەفغانییەکان بۆ مانەوەیان لە مانگە ساردەکانی زستانی داهاتوودا، چونکە ململانێ، هەژاری، گۆڕانی کەشوهەوا و نائاسایشی خۆراک لە مێژە واقیعێکی دڵتەزێنە لە ئەفغانستان.
لە وڵاتەکەدا هەژاری قووڵتر دەبێتەوە، ژمارەی دانیشتووان هێشتا لە زیادبووندایە، دەسەڵاتداران هیچ بودجەیەکیان نییە بۆ وەبەرهێنان لە داهاتووی خۆیاندا، زیاتر لە نیوەی کە دەکاتە ٣٩ ملیۆن کەسی ئەفغانستان پێویستیان بە یارمەتی مرۆییە و شەش ملیۆن کەسیش لە مەترسی برسێتیدان، کە بە زیاتر لە ملیۆنێک منداڵ مەزەندە دەکرێت و بەدەست توندترین و مەترسیدارترین جۆری بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و ئەگەری هەیە بەبێ وەرگرتنی چارەسەری دروست بمرن.
تاڵیبان لەلایەن هیچ حکومەتێکی بیانییەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە و تا ئێستاش کەوتۆتە ژێر سزای نێودەوڵەتییەوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان و گروپە فریاگوزاریەکان دەڵێن ئێستا رێگرن لە ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان لەو وڵاتەدا.
مارتن گریفیتس هۆشداریدا لەوەی ئەگەر کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی ئاژەڵداری نەپارێزرێت ملیۆنان کەس بژێوی ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، توانای بەرهەمهێنانی خۆراکی وڵاتەکەش دەکەوێتە مەترسییەوە، لە ئێستادا ژنانی ئەفغانستان لە کابول چاوەڕێی وەرگرتنی پاکێجی خۆراک دەکەن، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی شەش ملیۆن کەس لە مەترسی برسێتیدان.