"دیالۆگی نیشتمانی نوێنەرایەتی خواست و هیواکانی گەلی سووریا ناکات بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی دیموکراسی"
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا و کۆنگرەی ستار، لەگەڵ ٣٤ پارت و هێزی سیاسی، دووپاتیان کردەوە کە نوێنەرایەتی نەکردنی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و کولتووریەکانەوە، وای لێدەکات ببێتە دیالۆگێکی کورتکراوە کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی ڕاستەق

ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئیدانەی وەدەرنان و پەراوێزخستنی ڕۆڵی ژنانی سووریا و بانگهێشت نەکردنیان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کۆنفرانسە بەم شێوەی ئێستای نوێنەرایەتی خواستەکانی گەلی سووریا ناکات و هەروەها گوزارشت لە هیواکانیان ناکات بۆ بونیادنانی ئایندەیەکی دیموکراسی و دادپەروەرانە.
کۆمیتەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی سووریا کە لەلایەن حکومەتی کاتیەوە دەستنیشانکرابوو، بانگهێشتی ژمارەیەکی زۆر لە سوورییەکانی کرد بۆ ئەوەی بەناو کۆنفرانسی گفتوگۆی نیشتمانی لە شام ئەنجام بدەن، بەمەبەستی شەرعیەتدان بەخۆی، و لەهەوڵێکدا بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی بانگهێشتکراوی ئەم گفتوگۆیە وەک نوێنەری گەلی سووریا نیشانبدات، لەکاتێکدا لەڕاستیدا ئەوان تەنها نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن لە ئیدانەکردنی ئەم کۆنفرانسەدا، کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا و کۆنگرەی ستار لەگەڵ ٣٤ پارتی و هێزی سیاسی، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا بانگهێشت نەکردنیان بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆی نیشتمانیدا ئیدانە کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هاتووە: ئێمە کۆنفرانسی نیشتمانیی ڕاگەیەندراوی سوریا شەرمەزار دەکەین، و تێیدا دەبینین دووبارەبوونەوەی ئەو شانۆگەری و دیالۆگە فەرمیانەی کە سوریایان جگە لە دووبەرەکی و نائومێدی زیاتر هیچی تریان نەهێناوە. ئەم کۆنفرانسە، بە شێوەی ئێستای، نوێنەرایەتی هیچ ئاوات و خواستەکانی گەلی سوریا و ڕەنگدانەوەی هیواکانیان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی دیموکراسی و دادپەروەرانە ناکات.
جەختی لە ڕەتکردنەوەی تەواوەتی خۆی لە دوورخستنەوەی ژنانی سووریا لە بەشداریکردنی کاریگەرانە لەم کۆنفرانسەدا کردووەتەوە کۆنفرانسێک کە چاوپۆشی لە ڕۆڵی ژنان بکات بەو پێیەی نیوەی کۆمەڵگە پێکدەهێنن، کۆنفرانسێکی شکستخواردووە پێش ئەوەی چالاکییەکانی دەستپێبکات، ژنانی سووری لە ناوەڕۆکی خەباتی ئازادی و کەرامەتدا بوون و ئێستاش هەن، و ناتوانرێت پەراوێز بخرێن یان دەنگەکانیان پشتگوێ بخرێن لە هیچ پرۆسەیەکی سیاسیدا کە ئامانجی بنیاتنانی ئایندەی سوریایە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نوێنەرایەتی نەکردنی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و کولتوورییەکانەوە، وای لێدەکات ببێتە دیالۆگێکی کورتکراوە کە ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی ڕاستەقینەی پەیکەری سووریا نەبێت، ئەم ناوچانە لە بەرامبەر تیرۆر و ستەمکاریدا قوربانییەکی گەورەیان داوە، و ناتوانرێت لە هیچ پرۆسەیەکی سیاسیدا بەدەر یان پەراوێز بخرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم کۆنفرانسە هەوڵێکە بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی هەمان ئەو سیاسەتانەی کە سووریای گەیاندە ئەم دۆخە دڵتەزێنە، چونکە دیالۆگێکە کە هێزە چالاکەکانی سەر زەوی بەدەر دەکات و چاوپۆشی لە تەحەددای ڕاستەقینەی بەردەم گەلی سووریا دەکات و ناتوانێت ببێتە هۆی دەرئەنجامی باوەڕپێکراو یان ڕەوای “ئێمە لەگەڵ هەموو هێزە نیشتمانییە دیموکراسیەکان .بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینە و هەمەلایەنە لە هەر گفتوگۆیەکی نیشتمانیدا کە ئایندەی سووریا بونیاد بنێین بەرگری لە مافەکانی ژنانی سووریا دەکەین، و کاردەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بکەن، بۆیە بەرگری لە مافەکانی هەموو سووریاییەکان دەکەین و بۆ بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراسی و دادپەروەر و ئاوەدان کاردەکەین.”
لە کۆتایی راگەیەندراوەکە داوا لە هەموو هێزە نیشتمانی و دیموکراسیەکان کرا کە ئەم کۆنفرانسە ڕەتبکەنەوە و کاربکەن بۆ بنیاتنانی دیالۆگێکی نیشتمانی ڕاستەقینە کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی سوریا لەخۆ بگرێت و لەسەر بنەماکانی دیموکراسی و دادپەروەری و یەکسانی بنیات بنرێت “ئێمە پێمان وایە داهاتووی سوریا تەنها لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە دەتوانرێت بنیات بنرێت کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بکات و گوێ لە دەنگی ئەوان بگرێت و ڕێز لە مافەکانیان بگرێت.
کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی ڕاستەقینە دەبێت گشتگیر بێت
کۆنگرەی ستار هاوشانی ٣٤ پارتی و هێزی سیاسیش، ئیدانەی ئەم شێوازەیان کرد بۆ ئەوەی بەناو کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی لە شام لەلایەن ئەو لێژنەیەی کە لایەنێک پێکیان هێناوە، پێشکەشکردنیان وەک نوێنەری شەرعی یان ڕاستەقینە کە بەناوی ناوچە جیاجیاکانی سووریاوە قسە دەکەن، ئەمە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەو شێواز و فێڵانەی ڕژێمی لەناوچووی سووریا، و خزمەت بە ئایندەی سووریا ناکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو وڵاتانەی کە بەو مەرجانەدا تێپەڕیون کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نیشتمانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پێکهاتەکانی گەل و نوێنەرانی ئەو هێزە سیاسییانەی کە نوێنەرایەتی نەتەوە و مەزهەبەکانی گەلی سوریا دەکەن، و تێیدا بنەما دەستوورییەکان ڕێکدەکەون کە مافی هەموو پێکهاتەکان بپارێزن، و دواتر بانگەوازێک دەکرێت بۆ ئەوەی کۆنفرانسێکی نیشتمانیی جەماوەری پەسەندی بکات بەم شێوەیە کە حکومەتی ئینتقالی لە سووریا دەیخاتە ڕوو.
لە کۆتاییدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ناوچە جیاجیاکانی سووریا نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان لە پێکهاتە جیاوازەکان و هێزە سیاسی و سەربازییەکان هەیە “ئێمە لەو هێز و لایەنانەی کە بەیاننامەکەیان واژۆ کردووە، جەخت لەوە دەکەینەوە کە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی ڕاستەقینە دەبێت هەمەلایەنە بێت، لەوانەش نوێنەری هەموو پێکهاتەکان و بلۆکە سیاسییەکان، لایەنە چالاکەکان و ڕێکخراوەکان، و هێزە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان، بۆ دڵنیابوون لە دیالۆگێکی ڕاستەقینە کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی سووریاییەکان بن بەڕێوەدەچێت لەگەڵ نوێنەرایەتییەکی فەرمی تاکەکان کە ڕەنگدانەوەی واقیعی پێکهاتەکانی سووریا نین، دەرئەنجامەکانیان بێ مانا و بێ بەهان، و بێ کەڵکن، و بەشداری ناکەن لە دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستەقینە بۆ ئەو قەیرانەی کە وڵاتەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت”.
ئەو پارت و هێزە سیاسییانەی واژۆیان لەسەر ئەو بەیاننامەیە کردووە بریتین لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، پارتی یەکێتی دیموکراتی، پارتی سەوزی دیموکراتی، پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردستان، پارتی لیبراڵی کورد لە سوریا، پارتی شیوعی کوردستان، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا، پارتی دیموکراتی کوردی سوریا، پارتی چەپی کورد لە سوریا، پارتی سوریای ئایندە، جگە لە پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی نوێبوونەوەی کوردستان یەکێتی کرێکاران.
هەروەها بە واژۆی کۆمیتەی نەتەوەیی عەرەبی، پارتی مۆدێرنیتە و دیموکراسی بۆ سووریا، پارتی ڕێککەوتنی دیموکراتی کوردی سووریا، بزووتنەوەی چاکسازی سووریا، پارتی دیموکراتی ئاشووری، پارتی برایەتی کوردستان، پارتی دیموکراتی ڕۆژ لە سووریا، بزووتنەوەی کۆمەلگەی دیموکراتی، کۆنگرەی ستار، پارتی پارێزگاران و پارتی خەباتی دیموکراتیک واژۆ کرا.
هەروەها ئەو لایەنانەی واژۆیان لەسەر ئەو بەیاننامەیە کردووە بریتین لە ب ئایندەی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتیک، پارتی یەکێتیی سوریا، پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی کوردستان، جگە لە پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلبارتی)، پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا (یەکیتی)، بزووتنەوەی چەپی شۆڕشگێڕ لە سووریا، پارتی سووریا، پارتی نیشتیمانی سووریا.