دوو ژن سزای زیندانیی کردنیان بەسەردا سەپێندرا و سێ ژنی دیکەش دەستبەسەر کران

دوو ژن لە ئێران سزای زیندانیی کردنیان بەسەردا سەپێندرا و سێ ژنی دیکەش دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا و ماڵپەری ئەمیر کەبیر لەبارەی سزادان و دەستگیرکردنی ژنانی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆیا سابات ژنێکی بەهایی خەڵکی شیراز و دانیشتووی ئیمارات بە تۆمەتی”هاوکاریکردنی هاوڵاتیان و حکوومەتی ئیسرائیل، تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و  پرۆپاگەندە دژی دەوڵەت” لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شیرازەوە سزای ٢٥ ساڵ زیندانییکردن، دوو ساڵ قەدەغەکردنی دەرچوون لە وڵات، هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرت، بێبەشکردنی لە مافە کۆمەڵایەتییەکان و قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەسەردا سەپێندرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سزاكە لە ڕۆژی ٢٨ـی ئایاری ئەمساڵدا بە ڕۆیا سابات ڕاگەیەندراوە کە ماوەی ٢٣ ساڵە لە ئیمارات دەژی و لە ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بۆ چاودێری دایک و باوکی، کە نەخۆش بوون، گەشتی بۆ شیراز کرد، بەڵام لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دوای حەوت مانگ لە زیندانی عادل ئاباد لە شیراز بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

 

لە بەشێكی دیكەی هەواڵەكەدا هاتووە: سێ ژنی بەهایی دیکە بە ناوەکانی شەیدا ڕۆحانی، شیدە تەواکوڵی و شیلا تەواکوڵی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کران و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی دەستبەسەر کردنیاندا، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو کەسانەدا گرتووە لەوانەش، مۆبایل و کۆمپیوتەر.

 

بەپێی ماڵپەری ئەمیر کەبیر، ژنێکی دیكەی ئێران بە ناوی مەهشید گۆهەری توێژەر و نووسەر و مامۆستای پێشووی زانکۆی فێردەوسی بە تۆمەتی”پرۆپاگەندە دژی دەوڵەت” لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەشهەدوە سزای نۆ مانگ زیندانییکردنی بەسەردا سەپێندرا.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ژنە مامۆستایە بە هۆی چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەكانی و پشتیوانیکردن لە پۆشینی جلوبەرگی ئارەزوومەندانە و پاڵپشتیكردن لە خوێندکارانی ناڕازی لە شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” لە زانکۆ لە پیشەکەی دوورخراوەتەوە.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان و ئێران، لە ماوەی ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٤ـدا ١٣٠ چالاکوانی ژن دەستگیر کراون، هەروەها، ٢٣٢ ژن زیندانیی کراون، ٤١ ژنی دیكەش لەسێدارە