دوو منداڵ بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ لە ڕووداوێکدا بەهۆی شۆرتی کارەبا و سوتانی ماڵیانەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ لە کۆبانێ سیتی لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک سووتاوە و بە هۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
دوو منداڵەکە ناویان لێوە لێزان، دوو ساڵ و باران لێزانی پێنج ساڵە، ڕووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە کە ماڵیان لە نهۆمی دووەمە و سووتاوە، دوو منداڵەکە کە کچ و کوڕن، گیانیان لەدەستداوە لە ماڵەکەدا.
میدیاکان باس لەوەدەکەن، لەوکاتەدا دایکی منداڵەکان لەناو ماڵەکەدا نەبووە، کاتێک گەڕاوەتەوە ژوورەوە، هەوڵی ڕزگارکردنی منداڵەکانی داوە بەڵام تەنگەنەفەس بووە و بەشێک لە جەستەی سوتاوە.
ت.پ