دەوڵەتی تورکیا لە بۆردومان کردنی ئامێدی بەردەوامە

دەوڵەتى داگیرکەری تورک، گوندى گوهەرزێى سەر بە شارۆچکەى ئامێدى لە دهۆک بۆردومان کرد، تا ئێستاش زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەى چەندین ڕۆژە سوپای تورکیا بە هاوکاری پەدەکە لە گوندەکانی شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک و چەند ناوچەیەکى هەولێر بڵاوەیان پێکراوە، بەردەوامیش سوپای تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکى هەرێم دەکەن.

 

بەڵام حکومەتى هەرێم و عێراق لەو هەنگاوە بێدەنگن، لە درێژەی بۆردومانەکانیشیدا و بەپێى زانیارییە هەرێمییەکان، ئەمڕۆ ٧ی تەمووز دەوڵەتى داگیرکەری تورکیا، گوندى گوهەرزێى سەربە شارۆچکەى ئامێدى لە دهۆک بۆردومان کرد.

 

بە پێی وتەی وتەبێژی یەنەکە، دەوڵەتى تورک ٣٠٠ چەتەى داعشى هێناوەتە سنوورى دهۆک و لەوێ جێگیرى کردوون.