دەوڵەتی تورک ماڵەکانی گوندەکانی شیلادزێی تاڵان کردووە

گوندنشینانی شیلادزێ پاش چەندین ساڵ گەڕانەوە گوندەکانیان، دووپاتی دەکەنەوە ماڵەکانیان وێران کراوە و کەلوپەلەکانی ناو ماڵەکانیان تاڵان کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی هاوڵاتیانی گوندی شیلادزێ لە ناوچەی بەرواری باڵای سەر بە ئامێدی، لەژێر فشاری دەوڵەتی تورک و پەدەکەدا گوندەکانیان پێچۆڵ کرابوو، دوای چەند ساڵێک گەڕانەوە بۆ گوندەکەیان.

 

پاش گەڕانەوەیان، گوندنشینان دیمەنی وێران کردن و تاڵان کردنی ماڵەکەنیان بڵاوکردووەتەوە و وتیان: لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، ڕەز و باخ و بێستانەکانمان وێران کراوە، چەندین داری بەردارمان بڕدراونەتەوە، تیڤی و بەفرگر و کەلوپەلی نێو ماڵەکانیشمان دزراوە، هەندێک ماڵیش بە تەواوەتی تاڵان کراوە و وێران بوون.