دەوڵەتی تورک لە مەنبج دوو ژنی بریندار کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی عەرەب حەسەنی مەنبجی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا دوو ژن برینداربوون. ناوەندی هەواڵ

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی عەرەب حەسەنی مەنبجی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا دوو ژن برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
دەولەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی عەرەب حەسەنیان لە باکوری رۆژئاوای مەنبج بە خەستی تۆپباران کردوە، بەهۆیەوە ژنێک بە ناوی خەدیجە عەلۆ تەمەن ٢٣ ساڵ و ریهام ئەلحسێن تەمەن ١٨ ساڵ برینداربوون.
هاوکات دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە قورسی رۆژئاوای شارۆچکەی مەنبج، رۆژهەڵاتی شارۆچکەی باب و رۆژئاوای ناوچەی زرگانی تۆپباران کردووە.