دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر خوێندنگەیەک و ١٠ منداڵ برینداربوون
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی میرکان لە ناوچەی ماباتای عەفرین تەقەیان لە خوێندنگای گوندەکە کردو بەهۆیەوە ١٠ منداڵ برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، چەتەکانی “الحەمزات” سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی میرکان لە ناوچەی ماباتای کانتۆنی عەفرین تەقەیان لە خوێندنگای گوندەکە کردووە و ١٠ منداڵیان بریندارکردووە.
ئاژانسەکە ناوی هەشت منداڵی برینداری دەستکەوتووە و ئاماژەی بەوەکردووە کە چەتەکان کاتیک هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر مامۆستای خوێندنگاکە، مامۆستاکە هەڵاتووە، بەڵام چەتەکان بەبێ ڕەچاوکردنی ژیانی منداڵانی ناو خوێندنگاکە تەقەیان کردووە و بە هۆیەوە منداڵەکان بریندار بوون.