دوکتور مێهرەنگ بەلوچ و دوو چالاکوانی دیکە لە کاتی گواستنەوەیان لە زیندانی هۆدا بۆ شوێنێکی نادیار، لێیان دراوە
ڕاپۆرتەکان لە کوێتاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە سێ چالاکوانی بەلووچ لە نێویاندا دکتۆر مێهرەنگ بەلوچ لە کاتی گواستنەوەی زۆرەملێیان لە زیندانی هۆدا بە توندی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پاکستانەوە لێیان دراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ - بە پێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکوانانی بەلووچ، ئەمڕۆ پێنجشەمبە ٢٤ی گوڵانی ٢٠٢٥، نادیە بەلوچ خوشکی دکتۆر مێهرەنگ، هەواڵی ڕفاندنی توندوتیژی و لێدانی توندی خوشکەکانی، بیبۆ بەلوچ و گۆڵزادی بەلوچ لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پاکستانەوە بڵاوکردەوە.
کتێبەکە بەسەر شەش تەوەری سەرەکیدا دابەشکراوە، کە نووسەر ناوی دەنێت "خولگە"، کە چوارچێوەی پێکهاتەیی بۆ بابەتەکانی پێکدەهێنن. خولگەی کۆمەڵایەتی باس لە بابەتگەلی هەستیار دەکات وەک هاوسەرگیری پێشوەختە، سەرپەرشتیکردن و ئەو تەحەددایانەی کە ژنان و کچان لە ماوەی کەرەنتینەدا ڕووبەڕوویان بووەتەوە، کە ناسکی سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر بە ژنان ئاشکرا دەکات.
نادیە بەلۆچ هەروەها ڕایگەیاندووە کە خۆی و تیمی پارێزەرانی بنەماڵەکەی لە ئێستادا لە زیندانی هێدان و داوای وەڵامدانەوەی گشتی و میدیایییان کردووە بۆ ڕاگرتنی ئەم توندوتیژییە.
دکتۆر مێهرەنگ بەلوچ و بیبۆ بەلوچ و چەند ئەندامێکی دیکەی ڕێکخراوی یەکگرتوویی بەلووچ (BYC) لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٥دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنران و دەستبەسەر کران، دوای بەشداریکردنیان لە دانیشتنێکی ناڕەزایەتی لە شاری کوێتا دژی کوشتن و بێسەروشوێنکردنی هاوڵاتییانی بەلووچ. بەردەوامی دەستبەسەرکردنیان کاردانەوەی بەرفراوانی لە نێو خەڵکی بەلووچ و چالاکوانانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
هەروەها گۆڵزادی بەلوچ لە ئێوارەی ڕۆژی ٨ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥ی دوای هەڵمەتێکی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە کوێتا دەستبەسەر کرا.