چین بووەتە زەرەرمەندی گۆڕانی کەشوهەوا

لە چین هەندێک ناوچە بارانێکی بەخوڕ و لافاوێکی زۆر نائاسایی بەخۆیەوە دەبینێت، بەشێکی دیکەش تووشی وشکەساڵی دەبێت کە زیان بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەگات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی دەوڵەتی چین بڵاویانکردەوە کە دەیان هەزار کەس ماڵەکانیان لە باشووری ڕۆژئاوای چین بەجێهێشتووە، دوای ئەوەی بارانێکی بەخوڕ بووەتە هۆی داڕمانی گردەکان، هاوکات دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

 

زریانێکی بەهێز باکوری ڕۆژهەڵاتی چینی گرتەوە و بەنداوێکی شکاند، بووە هۆی ئەوەی ٢٠ گەشتی شەمەندەفەر هەڵبوەشێتەوە.

بەشێک لە چین هەموو هاوینێک تووشی بارانی بەخوڕ و لافاو دەبن، بەڵام ئەمساڵ لە هەندێک ناوچەدا بە شێوەیەکی نائاسایی توند بووە، بەشێکی دیکەش بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنن کە زیان بە بەروبوومەکان دەگەیەنن.

 

ئاژانسی هەواڵی شینوا ڕایگەیاندووە، فریاگوزاران بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕێن، دوای ئەوەی لە پەراوێزی شاری شیان لانی کەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، ڕێگاوبان، پرد و کارەبا زیانیان بەرکەوتووە.

 

ئاژانسی هەواڵی چین بڵاویکردەوە، لە باشووری ڕۆژئاوا نزیکەی ٨١ هەزار کەس لە ناوچە مەترسیدارەکان لە پارێزگای سیچوان چۆڵکراون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە بناری گردەکان داڕماون و هاتووچۆی پەکخستووە، بەڵام هیچ هەواڵێک لەبارەی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ئەو ناوچەیە نەبووە، بەهۆی زریانی "خانون" پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرێکدا ٤٠ ملیمەتر باران ببارێتە سەر شاری چانگچۆن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری چانگچۆن و دەوروبەری پارێزگای جیلین.

 

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی نیشانیدا کە لیوایەکی بیناسازی سەربازی ٥٠٠ کەسی لە شەوێکی تاریکی هەینیدا کاردەکەن بۆ چاککردنەوەی کەناری ڕووبارێک کە بە درێژی ٩٠ مەتر زیانیان پێگەیشتووە لە شاری فویو کە شارێکە لە جیلین، پۆڵایان خستە ناو زەوی و سەدان کیسی خۆڵیان کەڵەکە کرد بۆ ئەوەی شوێنەکە پڕبکەنەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی، زیاتر لە ٢٠ شەمەندەفەر لە شاری شێنیانگ و دەوروبەری پارێزگای لیاونینگ هەڵوەشانوەتەوە، پێشبینی دەکرێت خێرایی با لە شاری دالیان لە کەناراوەکانی شاری لیاونینگ بگاتە ٨٨ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.